Accessibility links

ئێران نکوڵی دەکات له‌وەی پشتگیری به‌ره‌ی پۆلیساریو بکات


ئێران نکوڵی ده‌کات له‌وەی پشتگیری به‌ره‌ی پۆلیساریۆ له‌ ناوچه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ری سه‌حرای رۆژئاوا رۆژێک پاش ئه‌وه‌ی مه‌غرب په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێراندا پچڕان وەک دەربڕینی ناڕەزایی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کرداره‌دا.

میدیاکانی خۆجێیی له‌ رۆژی چوارشەممه‌ له‌ زاری وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌هرام قاسمی بڵاویان کردەوە کە وتویەتی" ئه‌و بوختانه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک بێ بنه‌مایه‌ وه‌ ئێران رێز له‌ سه‌روه‌ری هه‌موو وڵاتان ده‌گرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غرب له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ وتی حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڵگه‌ی هه‌یه‌ که‌ گروپی حیزبوڵای لوبنان که‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتێگیری ده‌کرێت هه‌ر له‌ ساڵی 2016 راهێنان و یاره‌مه‌تی دارایی بۆ شه‌ڕکه‌رانی سه‌ربه‌خۆیی پۆلیساریو دابین ده‌کات.

ئه‌و ده‌ڵێت حیزبوڵا یه‌کەمین که‌ره‌سته‌ی چه‌کی له‌ مانگی رابردوودا ره‌وانه‌ی پۆلیساریۆ کرد، که‌ بووه‌ هۆی بڕیاری مه‌غرب له‌ پچراندنی په‌یوه‌ندیه‌کانی. حیزبوڵا نکۆڵی دەکات ئەو کارەی کردبێت.

شایانی ئاماژه‌پێکردنه‌ ئێران پشتگیری زۆر له‌ گروپه‌ چه‌کداره‌کان ده‌کات له‌ سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، له‌ نێوانیان زۆری ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌کو رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ته‌ماشا ده‌کرێن.

XS
SM
MD
LG