بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بڵاوکراوه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ڕاگه‌یاند که هه‌ڵدانی مووشه‌کێکی نوێی ئێران شه‌رمه‌زار ده‌کات. بڵاوکراوه‌که ده‌ڵێت " به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بۆ په‌ره‌پێدانی مووشه‌کی بالستیکی له‌ناوچه‌که کاریگه‌ری شێواندنی سه‌قامگیریی هه‌یه.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت داوا له ئێران ده‌که‌ین هیچ کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵدانی مووشه‌کی بالستیکی و چالاکی هاوشێوه ئه‌نجام نه‌دات.
باڵێۆزی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (نیکی هه‌یلی) له ڕاگه‌یاندنێکدا گوتی "به ئاسانی متمانه به گوفتی ئێران ناکه‌ین که ده‌ڵێت پابه‌ندی بڕیاره نیوده‌ڵه‌تیه‌کان ده‌بێت، بۆیه تا ئه‌وده‌مه‌ی ئێران له شه‌ڕفرۆشتن ده‌وه‌ستێت و پابه‌ندی به‌بڕیاره‌کانی ئه‌نجه‌مه‌ی ئاسایش ده‌بێت، له سه‌پاندنی سزای به‌رده‌وامده‌بین.
ئێران گوتی ڕۆژی 5 شه‌ممه له هه‌ڵدانی مووشه‌کێک بۆ ئاسمان که هه‌ڵگری سه‌ته‌لایتێک بوه، سه‌رکه‌وتوو بوو.
ته‌له‌فزێۆنی حکومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند مووشه‌کی "سیمورغ" ده‌توانێت سه‌ته‌لایتێک هه‌ڵگرێت به‌قورسایی 250 کیلۆگره‌م و بیگه‌ێنێته دووری 500 کیلۆمه‌تر بۆ خولگه‌ی زه‌وی، به‌ڵام زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر جۆره‌ی سه‌ته‌له‌یته‌که نه‌دا.
هه‌ڵدانی ئه‌م مووشه‌که دوای هه‌نگاوه‌کانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دێت پێشتر ئه‌م مانگه به‌هۆی به‌رنامه‌ی مووشه‌کی بالستی ئێران سزای ئابوری سه‌پێنراوی له‌سه‌ر دانرا.