Accessibility links

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت مانۆڕی سەربازییان لە کەنداودا ئەنجامداوە


دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی ڕۆژی یەکشەممە سوپای پاسدارانی ئێران جەختی لەوە کردۆتەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا مانۆڕی سەربازییان لە کەنداودا ئەنجامداوە و ئاماژەشی بەوەداوە ئامانج لەو مانۆڕە سەربازییانە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی دوژمن بووە.

بەرپرسانی ئەمەریکی ڕۆژی پێنجشەممە ئاماژەیان بەوەدا کە پێیان وایە ئێران دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی مەشقەکان لە ئاوی کەنداودا لەنێوەندی گرژییەکان لەگەڵ واشنتندا.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕەمەزان شەریفەوە بڵاویکردەوە " ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم مەشقە کۆنتڕۆڵکردن و پاراستنی ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی بوو لە چوارچێوەی مەشقە سەربازییە ساڵانەییەکانی سوپای پاسداراندا."

سەرکردایەتی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە وتی چالاکیە دەریاییەکانی ئێران زیادی کردووە.

شەریف وتی سەکردەی سوپای پاسداران محەمەد عەلی جەعفەری ڕازی بووە لە مەشقە دەریاییە سەرکەوتووەکانی سوپای پاسداران و جەختیشی لەوە کردەوە پێویستە ئامادەباشیی بەرگری بپارێزن و باشتری بکەن و لە هەمان کاتیشدا پارێزگاری لە ئاسایشی کەنداو و هورمز بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری هەر هەڕەشەیەکی دوژمن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG