ئاژانسی هه‌واڵی نیمچه فه‌رمی ئێران ته‌سنیم بڵاویکرده‌وه هێزی سه‌ربازی وڵات پلانی هه‌یه مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازی عێراق له‌نزیک خاکی کوردستان ئه‌نجام بدات.
ڕۆژنامه‌که له زاری جه‌نه‌راڵ مه‌سعود جه‌زائێری گوته‌بێژی هێزی سه‌ربازی هاوبه‌شی وڵات ڕایگه‌یاند له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌باکووری ڕۆژئاوای ئێران نزیک سنووری کوردستانی عێراق مانۆڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جه‌زائری گوتویه‌تی بڕیاری به‌شداری یه‌که‌کانی سه‌ربازی عێراق له‌کۆبوونه‌وه‌ی پله‌دارانی هێزی چه‌کداری ئێران له شه‌ممه‌دا دراوه.
ڕۆژی 2 شه‌ممه دوای ڕیفراندۆمی کورده‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق، ئێران گه‌شتی فرۆکه‌وانی بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان ڕاگرت.
به‌ر له‌ڕیفراندۆم هێزی پاسدارانی ئێران مانۆڕی سه‌ربازی له‌هه‌مان ناوچه ئه‌نجامدا.
ئه‌م ئاماده‌کاریه به‌شێکه له هه‌وڵی حکومه‌تی ناوه‌ند بۆ ته‌ریککردنی کورده‌کان، دوای ده‌نگدانی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه.
هێزی سه‌ربازی عێراق به‌نیازه کۆنترۆڵی سنووری نێوده‌ڵه‌تی ناوچه‌ی کورده‌کان له‌باشوور بکات.
ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازیه دوای ڕۆژێک له سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌کردنی فڕۆکه‌وانی و وه‌ستانی هه‌موو گه‌شته ئاسمانیه نێوده‌ڵه‌تیه‌کان بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ریم دێت.
پێشبینی ده‌کرێت به‌ره‌به‌یانی شه‌مه هێزی سه‌ربازی عێراق که له‌ئێستادا له تورکیا و ئێرانه، کۆنترۆڵی خاڵه سنوریه‌کانی ناوچه کوردیه‌کان بکه‌ن.