بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتێرز وەزیرێکی کابینەی ئیسڕایل یەکشەمە گوتی ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئێران هەیە ئەگەر بەرەنگاری نێوان ئەمەریکا و ئێران هەروا بەرەو زیادبوون بچێت.
ئەمەریکا گوشاری ئابوری و لەشکری بۆ سەر ئێران زیاتر کردووە، لە هەمان کاتدا پێنجشەمە دانۆڵد تڕامپ بە جیدی داوای لە ڕێبەرانی ئێران کرد کە سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە پڕۆگرامی ناوکی پەیوەندی لە گەڵ ئەو بگرن و لە هەمان کاتدا گوتی بژارەیەکی لەشکری لە بەرامبەر ئێراندا وەلا نانێت.
حکومەتی سەرۆک وەزیر بنیامین نەتانیاهوو کە پشتیوانی لە هەڵوێستی توندی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بەرامبەر بە ئێران دەکات سەبارەت بە گرژییەکانی ئەم دواییانە بە ڕوونی هەڵویستی دەرنەبڕیوە.
وەزیری وزەی ئیسڕایل یوڤال ستەینیتز وێرای ئاماژەکردن بە پەرەئەستاندنی گرژی لە کەنداو بە تەلەڤزیۆنی ئیسراێیلی گوت، "ئەگەر جۆرە تێکهەڵچوونێک لە نێوان ئێران و ئەمەریکا، یان نێوان ئێران و دراوسێکانی بێتە پێش، ئەوەی بە دوور نازانم کە ئێران حیزب ئەڵا و جیهادی ئیسلامی چالاک بکات، یان تەنانەت ئەوان لە ئێران ڕا ئیسرایل بکەنە ئامانجی موشەکان.
لەشکری ئیسڕایل نەیەویست لێدوان بدات کاتێک پرسیاری لێکرا کە داخوا لە ئەم بارەیەوە هیچ ئامادەکارییەک دەکەن یان نا کە پەیوەندی بە ئەگەری هەڕەشە لە لایەن ئێرانەوە هەبێت.