چاوپێکەوتنی چوار حیزبی کوردستانی ئێران لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی نەرویژ کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتووەتەوە.
هاوکات لە نێوخۆی کوردستانی ئێرانیشدا کۆنگرەی ناودارانی کورد بەرێوەچوو، لەوەشدا دەوڵەتی ئێران توانی کۆمەڵێک کەسایەتی ناسراو لە بواری هونەری و زانستی و کلتوری کۆبکاتەوە.
ئەم دوو دیمەنە سیاسییە بەلای هەندێک لە چاودێرانەوە وەک سەرکەوتنێکی سیاسی مەزەندە دەکرێت بۆ ئێران، بەڵام هەندێکیتریش پێیان وایە، ئەمە سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکو ئاماژەیەکە بەلاوازی ئەو دەسەڵاتە
ئەو چاودێرانە لەو باوەڕەدان لە هەلومەرجێکدا کۆماری ئیسلامی بەهۆی گەمارۆکانی ئەمەریکاو و ئەو گوشارە ئابورییانەی لەسەریەتی ئەو چاوپێکەوتنانەی سازداوە و ئەمە دەستکەوتێکە بۆ لایەنی کوردی.
لە بەرنامەی ڕوانگهی ئهم حهوته بۆ باس له سهر ئهم تهوەره، میوانداری بهڕێزان مۆحهممهد خاکی، لێکۆڵهری سیاسی له لهندهن و دیاکۆ مۆرادی، لێکۆڵهری سیاسی له ئۆسلۆ دهکهین.