Accessibility links

خامنەئی: پێویستە لەسەر ئێران و تورکیا ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر دژی جیابوونەوەی کوردستان


تەلەفیزیۆنی ئێرانی ڕایگەیاند ڕابەری ئێران ئایەتوڵا خامنەئی وتوویەتی پێویستە لەسەر ئێران و تورکیا ڕێگە نەدەن هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت و لە عێراق جیا ببێتەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا بەگشتی باش نین بەڵام هەردوو وڵاتەکە هەستیان بە نیگەرانی کرد بەهۆی دەنگدانەکەی کوردەوە بۆ سەربەخۆیی و لەوە دەترسن کوردەکانی ئەو دوو وڵاتە ئەوانیش داوای جیابوونەوە بکەن.

خامنەئی دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیادا لە تاران وتی " دەبێت تورکیا و ئێران ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر دژی ڕیفراندۆمەکە، وە دەبێت بەغداد بڕیاری جددی بدات، دەبێت بڕیاری جدیی و خێرا بدرێت."

وتیشی " ڕیفراندۆمەکەی کوردستان بۆ جیابوونەوە لە عێراق کارێکی ناپاکییە بەرامبەر ناوچەکە هەموویی و هەڕەشە لە داهاتوویی دەکات."

ئێران و تورکیا هەڕەشەی ئەوە دەکەن لەگەڵ بەغداددا سزای دارایی بسەپێنن بەسەر هەرێمی کوردستاندا و لەگەڵ هێزەکانی عێراقدا لەسەر سنووری خۆیان و هەرێمی کوردستان مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامداوە.

خامنەئی لۆمەی ئەمەریکا و ئیسڕائیلی کردوو و وتی " ئەمەریکا و ئیسڕائیل سوودمەند دەبن لەم ڕیفراندۆمە، دەیانەوێت ئیسڕائیلێکی نوێ لە ناوچەکەدا دروست بکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG