Accessibility links

ئەیۆب ئەسعەدی: مانگرتنی بازار ڕه‌نگه به شێوزای جۆارجۆر له ئێران بەرده‌وام بێت


مانگرتنی بازار لە ئێران

به پێی هەندێک ڤیدیو و کۆمەڵێک وێنه که له تۆڕه کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبونەتەوه و هەروەها پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوه خوجێیەکانی نێوخۆی ئێران له وتووێژ لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەمڕۆ دووشەممه دوکان و بازاڕەکان له چەندین شاری ئێران بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی خۆیان به گرانی و نەبوونی کاسبی مانیانگرتووه و دوکان و بازاڕیان داخستوه.

له ناوچه کوردنیشەکانی ئێران و پارێزگای کوردستان لانی کەم له سێ شاری کرماشان، سنه و سەقز پێشوازیـیەکی زۆر لەم مانگرتنه کراوه. ئاژانسی هەواڵنێری مۆکریان نیوز ڕایگەیاندوه دوکاندارەکان له سەقز و سنه له پارێزگای کوردستان له ئەم مانگرتنەدا بەشداربوون.

جگه لەم سێ شاره، لە هەندێک شاری تری ئێران، لەوانە میاندواو، هیرمەند، بۆرازجان، گۆرگان، زەنجان، نیکشار، ئەراک، کنارەک ئێسفەهان، مەشهەد، تاران، تەورێز، چابەهار، سەراوان، شاەڕەزای ئێسفەهان و رەشت دوکاندارەکان بەشداری مانگرتنەکه بوون.

له شاری تاران لەگەڵ ئەوەی بازاڕی گەورەی تاران کراوە بوو و به گشتی دانەخرابوو، بەڵام بازاڕی تەڵا و دوکانەکان له هەندێک له شەقامە سەرەکیەکان و لەوانه له شەقامی کاریگەری باشوری به گشتی داخرابوون.

له یەک لەو ڤیدیویانە‌دا که له تۆڕه کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوه هەندێک پیاو دەبینرێن که به شەقامێکدا لە شاری کرماشاندا دەڕون و دوکاندارەکان هان دەدەن به داخستنی دوکانەکانیان. سەرچاوەیەک له کرماشان که نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت به دەنگی ئەمەریکای وت هەندێک لەو هاندەرانه شۆفێر و خاوەنی ئەو لۆریانەن که چەند حەوتوویە لەگەڵ خاوەن لۆریەکان له شوێنەکانی تری ئێراندا مانیان له کار کردن گرتبوو و داوای زیادکردنی کرێ بارەکانیان دەکەن و ئێستا داوا له خەڵکی تریش دەکەن به مانگرتن هاوپشتی لەوان بکەن.

ئێستا نزیک به 16 ڕوژه خاوەنەکانی لۆریە بارهەڵگرەکان بۆ دووهەم جار له ئەم ساڵدایە، مانیان گرتوه و دەست بەسەرکردنی به سەدان له مانگرتوانیش نەیتوانیوه ببنه هۆی کۆتایی هێنان به مانگرتنی ئەوان.

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌یۆب ئه‌سعه‌دی، هه‌‌واڵنێری ئاژانسی هه‌واڵنیری مۆکریان نیوز وتووێژمان کردوه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:25 0:00

XS
SM
MD
LG