Accessibility links

روانگه: شۆرای دێمۆکڕاسیخوازانی ئێران و حیزبه کوردیه‌کان

  • شاهێد عەلەوی

کۆنفرانسی شۆرای دێمۆکراسیخوازانی ئێران

بڵاوکردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی کۆتایی کۆنفرانسی شۆرای دێمۆکراسیخوازانی ئێران که له زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدێراڵ و جەبهەی دێمۆکراتیکی ئێران پێکدێن بوه هۆی باسێکی زۆر له تۆره کۆمەلایه‌تییه‌کان له نێوان ئه‌و چالاکه کوردانه که پێیان وابوو به پێی ئه‌م بڕیارنامه به‌شداری دوو حێزبی کوردستانی ئێران له‌م شۆرایه گۆنجاو نه‌بوه و لایه‌نی به‌رانبه‌ر له وانه لایه‌نگرانی ئه‌م دوو حێزبه که ڕخنه‌کانیان به درووست نه‌دازنی.

نوێنه‌رانی دوو حێزبی کۆمەڵەی شورشگیری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران و حێزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌ڵێن "ئەو رێککەوتنەی کە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە بریتی نییە لە قەتعنامەی کۆتایی کۆنفرانسی ١٨/١١/٢٠١٧ و بە ئەنقەست و بێ پرنسیپانە دەست بردراوەتە ناو ناوەرۆکەکەی و هەندێک وشەی مەبەست داری بۆ هەڵخڕاندن و هەڵخەڵەتاندنی جەماوەر لێ زیاد و کەم کراوە."

لایه‌نی ڕخنه‌گریش له به‌رانبه‌ردا ده‌ڵێت شێوازی داڕشتنی ڕه‌سته‌کان گرینگ نیه و به ته‌واوی پابه‌ند بوونی حێزبێکی کوردی به پاراستنی یه‌کگرتوویی خاکی ئێران هه‌له‌یه له کاتێکدا کوردستانی سه‌ربه‌خۆ ئاواتێکی له مێژینه‌ی گه‌لی کورده.

له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، بۆ باس له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته میوانداری به‌ڕێزانبەختیار عەلیار، نوێنەری کۆمەڵە لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدێراڵ و بێهزاد خۆشحاڵی، نووسه‌ر و لێکوڵه‌ری سیاسی ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG