میدیاکانی ده‌وڵه‌تی ئێران راده‌گه‌یەنن له رۆژی چوارشه‌ممه له رۆژئاوای ئێران به‌لای که‌م 11 که‌س کوژراون لە ئەنجامی پـێکدادانی تانکەرێکی نەوت بە ئۆتۆبۆسێکدا.
به پێی ته‌لەفزیۆنی ده‌وڵه‌تی پێکدادانه‌که‌ی ئۆتۆمۆبیله‌کان هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش نیوه شه‌و له سنه‌ی پایته‌ختی ئوستانی کوردستان روویداوه.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ئیرنا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بەهۆی پـێکدادانەکە تانکەرەکە تەقیوەتەوە و چوار له‌سه‌ر نشینه‌کان و سێ که‌سیش که به‌وێدا روێشتوون بریندار بوون .
کاربه‌ده‌ستانی ناوچەکە سێ رۆژ پرسه‌یان راگه‌یاندووه.
ئەمە له کاتێکدا کە دەڵێن ئێران به گشتی رێگاوبانه‌کانی باشن، به‌ڵام له شاره کوردیه‌کاندا هێشتا رێگا و بانه‌کان پـشتگوێ خراون.
شایانی ئاماژه‌پێکردنه ئێران ڕابردوویەکی خراپی هه‌یه له سەلامەتی هاتوچۆ و رێگا و بان، به تایبه‌تی هاتوچۆی سەر جادەکان کە ساڵانە بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەست دەدەن.