به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی کۆدار و ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌ورۆز بڵاو کراوەتەوە کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ندێک له گه‌نجانیان له شاره جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی ئێران به شێوه‌گه‌لێکی جیاواز هه‌ڵفریواندووه و دوای ئازاردانیان ناچاریان کردوون بچنه ڕیزه‌کانی په‌ژاکه‌وه بۆ کاری سیخۆری یان خراپکاری.
وه‌ک داکیومێنتریێکی ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌ورۆز نیشانی ده‌دات ده‌سترێژی سکسی کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و کوڕه گه‌نجانه و دواتر پێیان گوتراوه ئه‌گه‌ر داخوازی ئه‌وان جێ به جێ نه‌که‌ن گرته ڤیدیۆی ئه‌و ده‌سترێژییه بڵاوده‌که‌نه‌وه و به هه‌ندێ تریش گوتراوه به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ خوشک و براکانی تریان ڕەفتار ده‌کرێت.
پژاک ڕایگه‌یاندووه که نزیکەی هەمو ئەو کەسانەی که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نێردراونه‌ته نێو ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ناسراون و دوای لێپرسینەوە ڕێگایان بۆ خراپکاری کردن لێگیراوه و به ئیراده‌ی خۆیان په‌یوه‌ستی ڕیزه‌کانی پژاک بوون. له‌و داکیومێنتریه‌ی نه‌ورۆز، ناوی هه‌ندێک که‌س له ناوخۆی کوردستانی ئێرانیش ده‌برێت و به ئه‌ندامه‌تی یا سیخوری کردن بۆ ده‌زگای زانیاری ئێران تاوانبار ده‌کرێن.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ فواد بێریتان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆدار پرسیومانه تا چەندێک ئاماژه‌دان به ناوی ئه‌و که‌سانه له ناوخۆی وڵات له ئه‌و داکیومێنتریه‌دا کارێکی درووسته و هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌بێت بڕوا به ئه‌و قسانه بکه‌ین و ئه‌وان بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی ڕای گشتی و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان به‌و پرسه سه‌باره‌ت به ئه‌و شێوه هه‌ڵس و که‌وته‌ی کۆماری ئیسلامی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چیان کردووه.