Accessibility links

چوار کۆلبەری کورد لە بێورانی سەردەشت بە هۆی ڕونوو گیانیان لە دەست دا


کۆلبەرانی کوردستانی ئێران
کۆلبەرانی کوردستانی ئێران

ڕووداوی گیان لە دەستدانی کۆلبەران لە ئاکامی ڕونوو لە ناوچەی بێورانی سەردەشت کاردانەوەیەکی بەرفرەوانی لە لایەن تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بە دوا داهات.

بە گوێرەی ڕاگەیەندنەکان رۆژی نۆی رێبەندان تاقمێکی ١٦ کەسی لە کۆلبەران لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری سەردەشت وە بن ڕنوو کەوتن و چوار کەس گیانیان لە دەست دا. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە یەکێک لە گیان لە دەست داوانە تەمەن ١٨ ساڵی بووە و بە تەمەن ترینیان تەمەنی تەنیا ٢٧ ساڵانە بوو.

وەک تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و بە تایبەتی گرتە ڤیدئۆکان نیشان دەدەن خەڵکێکی زۆری سەر سنوور لە ئەم ڕووداوەدا بە هانای ئەو کەسانە چوون کە کەوتوونەتە ژێر ڕونووی بەفر، ئەو کۆلبەرانەی کە بە مەینەت و دردە سەرێ و گرفتێکی زۆر هەر ڕۆژەی ڕووبەڕووی مەرگ دەبن.

ئەگەرچی هەواڵی مەرگی ئەو کۆلبەران لە ڕاگەیەندراوەکانی فەرمی ئێران کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام نوێنەری هەورامان گوتوویەتی، "نەبوونی کار بۆتە هۆی ئەوە کە خەڵک گیانی خۆیان لە دەست بدەن و خۆیان تووشی ئەو کارە قورسە بکەن."

ئەو نوێنەرە کوردەی مەجلیسی ئێران ڕەخنەی لە بەرپرسان گرت کە کردەوە لە خۆیان نیشان نەداوە و پرسیاری کردووە: "هەتا کەی دەبیت گەواهی ئازیزانمان بین کە لە ڕووداوی ئەو تۆدا بۆ تێرکردنی زگی برسیان و بنەمالەکەیان خۆیان بخەنە ژیر کاری ئاوا پرمەترسی؟"

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵەکانی ڕابردوو دەیان کۆڵبەر بە هۆی دەسترێژی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری کوژراون..»

XS
SM
MD
LG