Accessibility links

کاکۆ عه‌لیار: ڕەنگە مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌بێت که دوو پێشمه‌رگه ئه‌سیرکراوه‌مان ڕاده‌ستی ئێران بکرێنه‌وه


به پێی ڕاگه‌یێندراوی سكرتارییەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، "ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی ڕێكەوتی ١٧ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی دوو پێشمەرگەی كۆمەڵە لە كاتی چوونیان لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر بە هەڵە بە بازنەیەكی هێزە عێراقییەكان لە نزیك كەركووكدا تێدەپەڕن و لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستگیر دەكرێن."

له‌م ڕاگه‌یێندراوه‌دا ئاماژه به نێوی ئه‌م دوو پێشمه‌رگه نه‌دراوه به‌ڵام وه‌ک هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تر ڕایانگه‌یاندوه نێوی ئه‌م دوو پێشمه‌رگه سه‌عدی مۆعزیز و ڕه‌شید ئه‌فشاری‌ه و وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوانه ده‌ڵێن نه هێزه فه‌رمیه‌کانی عیراق به‌ڵکو هێزه‌کانی ملیشیای حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م دوو پێشمه‌رگه‌یان به دیل گرتوه.

به پێی ڕاگه‌یێندراوی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، هه‌وڵه‌کانی ئه‌م حیزبه بۆ ئازاد کردنی ئه‌م دوو پێشمه‌رگه به دیل گیراوه به‌رده‌وامه: "هەر لە یەكەم ساتەكانی ئەم ڕووداوەوە لە ڕێگەی دام و دەزگاكانی پێوەندیدارلە كوردستانی باشور لە هەوڵی ئازاد كردنی ئەم پێشمەرگانەی دایە. جێی ئاماژەیە كە ئەو پێشمەرگانە هیچ یاسایەكی هەرێمی كوردستان و یا خود هیچ یاسایەكی عێراقیان پێشێل نەكردووە و هیچ پاساوێكیش بۆ دەستگیرییان نییە و دەبێت ئازاد بكرێن."

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه له‌گه‌ڵ کاکۆ عه‌لیار، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران وتووێژمان کردوه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:00 0:00

XS
SM
MD
LG