چه‌ند رۆژ دوای له‌سێدارەدانی بێهروز ئه‌ڵخانی به‌ندکراوی سیاسی كورد لە به‌ندیخانه‌ی ناوەندی ورمێ، ئێشتا نه ته‌رمی ناوبراو ته‌سلیمی بنه‌ماڵه‌ی کراوه‌و نه هۆی به په‌له له سێداره‌دانی پێش په‌سه‌ند کردنی بریاره‌که له لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانوه رۆن بوه‌ته‌وه.
بنەماڵەی بێهروز ئه‌ڵخانی که بە مەبەستی دواین چاوپێكەوتن لە گەڵ ئەو به‌ندکراوه كوردە بانگ كراون تاكوو ماڵئاوایی لەو ئەندامەی بنەماڵەیان بكەن، ده‌ڵین بێهروز زۆر له سه‌ر خۆ بووه‌و دڵخوشی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه.
په‌یمان ئه‌ڵخانی، برای بێهروز له وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بێهروز تۆمەتی پەیوەندی گرتن لە گەڵ حیزبی حه‌یاتی ئازادی کوردستانی وه‌ک لایه‌نگری و کاری سیاسی، نه‌ک چه‌کداری وه ئه‌ستو گرتوه به‌ڵام تۆمەتی بەشداری كردن لە كردەوەی كوشتنی دادستانی شاری خۆی، ره‌دکردوه‌ته‌وه.
په‌یمان ئه‌ڵخانی جهغدیشی کرده‌وه بە هۆی ئازار‌و ئەشكەنجەی جەستەیی‌و روحیی سەردەمی سەرەتای گیرانی بێهروز نەخۆشیی خەمۆكیی توندی گرتبوو کاتیک خزم و برا ده‌چوون بو دیتنی، نه‌یانی دهناسیو.
ئیبراهیم ئه‌لخانی مامی بێهروزیش به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لیت ڕۆژێک پێش لەسیدارەدانی بێهروز ئه‌وان له به‌رده‌م زیندانی ورمێ کۆببوونه‌وه‌و خوازیاری ئه‌وه بوون که تا کاتی ڕوون بوونه‌وه‌ی نه‌تیجه‌ی داوای پێداچوونه‌وه و دوایین بڕیاری دادگای باڵای وڵات، حوکمی له سێداره‌دانی کوڕه‌که‌یان بوه‌ستێنن.
جیگه‌ی ئاماژه‌یه که بێهروز ئه‌ڵخانی لە دایكبووی ساڵی 1985 زایینی و خەڵكی شاری سەڵماس وێڕای 15 كەسی دیكە ڕۆژی7 ڕێبەندانی ساڵی2010 لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری سەڵماسەوە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی حیزبە كوردییەكان دەسبەسەر كرا. ناوبراو پاش چەند مانگ بە تۆمەتی بەشداری لە كوشتنی دادستانی شاری خۆی لە لایەن لقی 1ی دادی شۆڕشی شاری ورمێ حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.