Accessibility links

ڕوانگه: کوردستان قۆربانی سیاسه‌تی له په‌راوێز هێشتنه‌وه


میدیاکانی ده‌وڵه‌تی ئێران راده‌گه‌یەنن له‌ دەمەوبەیانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ رۆژئاوای ئێران به‌لای که‌مەوە 15 که‌س کوژراون لە ئەنجامی پـێکدادانی تانکەرێکی نەوت بە ئۆتۆبۆسێکدا. به‌ پێی ته‌لەفزیۆنی ده‌وڵه‌تی پێکدادانه‌که‌ی ئۆتۆمۆبیله‌کان‌ هه‌ر به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م پاش نیوه‌ شه‌و له‌ سنه‌ی ناوەندی پارێزگای کوردستان ڕوویداوه‌.

ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ئیرنا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بەهۆی پـێکدادانەکە تانکەرەکە تەقیوەتەوە و چوار له‌سه‌ر نشینه‌کان و سێ که‌سیش که‌ به‌وێدا روێشتوون بریندار بوون ‌.کاربه‌ده‌ستانی ناوچەکە سێ رۆژ پرسه‌یان راگه‌یاندووه‌.

ئەمە له‌ کاتێکدا کە دەڵێن ئێران به‌ گشتی رێگاوبانه‌کانی باشن، به‌ڵام له‌ شاره‌ کوردیه‌کاندا هێشتا رێگا و بانه‌کان پـشتگوێ خراون. شایانی ئاماژه‌پێکردنه‌ ئێران ڕابردوویەکی خراپی هه‌یه‌ له‌ سەلامەتی هاتوچۆ و رێگا و بان، به‌ تایبه‌تی هاتوچۆی سەر جادەکان کە ساڵانە بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەست دەدەن.

ئەمەش ئه‌و پرسیاره‌ی دیسان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ تا که‌ی به‌رپرسانی ئێرانی له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌ بێ هه‌ڵوێست ده‌مێننه‌وه‌. به‌ پێی ئاماره‌کان له‌ 10 ساڵی ڕابردوودا هه‌ر ساڵ نزیک به‌ 19 تانکێری نه‌وت که‌ له‌ هه‌ریمی کوردستانه‌وه‌ نه‌وت بۆ پاڵاوگه‌کانی له‌ ناوه‌ند و باشووری ئێڕان ده‌گوازنه‌وه‌ له‌ ڕێگا و بانه‌کانی کوردستان یان که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و یان له‌ گه‌ڵ ئوتوموبیله‌کانی تر خۆیان پێکداداوه‌ و بوونه‌ته‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدان و یان برینداربوونی کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ دانیشتوانی کوردستان.

چاودێران ده‌ڵێن گرفتی ڕێگاکانی ناوچه‌کانی کوردنشین یه‌ک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م ڕووداوانه‌یه‌ و تا کاتێک ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی هه‌نگاوی به‌ کرده‌وه‌ بۆ چاکسازی ئه‌و ڕێگایانه‌ هه‌ڵنه‌گرێت، ده‌بێت چاوه‌روانی ئاوا بکرێت.

له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م ڕووداوه‌ و هۆکاره‌کانی له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان: ئیجلال قه‌وامی، رۆژنامه‌وان له‌ شاری سنه‌ و ئاگری ئیسماعیل نژاد، رۆژنامه‌وان له‌ ڤیه‌ن وتووێژمان کردووه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:54 0:00

XS
SM
MD
LG