Accessibility links

حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران بۆچی خەبات بۆ سه‌ربه‌خۆیی ناکه‌ن؟

  • شاهێد عەلەوی

گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ئیران چۆن ده‌ڕوانێته‌ حیزبه‌کانی کوردستانی و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی چ داهاتوویه‌ک بۆ خۆی ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه‌ درووست بێت که‌ خه‌ونی مێژوویی گه‌لی کورد درووستکردنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئێستاش به‌ پێی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی دوای ڕێفراندۆمه‌که‌ی هه‌ریمی کوردستان گه‌لی کورد له‌ ئێران هێشتا به‌ زۆرینه‌ سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ حیزبه‌کانی ئه‌م پارچه‌یه‌ چه‌ند ئاماده‌ن به‌ڕاشکاوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌نگاو هه‌ڵبگرن؟

حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران به‌ پێی په‌یره‌و و پرۆگرامیان خوازیاری فێدرالیزم و یان شێوازێکی تر له‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دێمۆکڕاتیک بن و وه‌ک ڕێبه‌رانیان ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆیخواز نین ئه‌گه‌رچی جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ مافی دیاریکردنی چاره‌نووس به‌ مافێکی سه‌ره‌تایی گه‌لی کورد ده‌ناسن.

له‌ هه‌مان کاتدا، ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی و زۆرینه‌ی ئوپوزسیۆنی ئێرانی به‌ ئاشکرا یان به‌ ئاماژه‌ حیزبه‌کانی کوردستانی ئێڕان به‌ جودایخواز ده‌ناسن. ئائا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ که‌ حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران به‌ ڕوونی هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ خواستی گه‌له‌که‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌رببڕن و په‌یره‌و پرۆگرامی خۆیان بگۆڕن؟

له به‌رنامه‌ی هێلۆ واشنتۆنی ئه‌م حه‌وته ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ڕه‌زا که‌عبی، جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له به‌لژیک تاوتۆ ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG