Accessibility links

نیشتمان حۆسه‌ینی: به فه‌رمی ناسین و یاسایی کردنی کۆڵبه‌ری، کێشه‌ی کۆڵبه‌ران و بێ ده‌ره‌تانی ئه‌وان چاره‌سه‌ر ناکات

  • شاهێد عەلەوی

کۆڵبه‌ری و کۆڵبه‌ره‌کان له ئێران

دۆخی نالەباری ژیان لە ڕووی ئابوورییەوە لە شارە کوردنشینەکانی رۆژهەڵاتدا بۆەتە هۆی دروست بوونی دیاردەیەک بە ناوی کۆڵبەری. کۆلبەڕ بەوانە دەڵێن کە لە کەمینی ناندان وڕۆژانە گیانیان دەخەنە مەترسی و هەر ساڵ زیاتر لە سەد کەسیان ده‌که‌ونه که‌مینی هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێران و دەبنە قۆربانی.

بە پێی ئەو زانیارییانەی ئێران خۆی بڵاوی کردونەتەوە ئەو کاڵایانەی کە لە ڕێگای قاچاغەوە لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتەوە دەبرێنە کوردستان تەنیا بیست لە سەدی ئەو کاڵا قاچاغانەیە کە لە ئێراندا بە قاچاغ ئەو دیوی سنور دەکرێن.

هێزەکانی ئێران دەڵێن ئێمە مافی خۆمانە بەر بە کاڵای قاچاغ بگرین و تەقە لە ئەوانە بکەین کە ئەو کاڵانە بە قاچاغ بۆ دەرەوە دەبەن به‌ڵام یاسای ئێران ڕێگه به‌م کاره نادات و ڕێکخراوی ئەحمەد شەهیدیش پیشتر لە ڕاپۆرتێکدا ئەو کۆشتنانەی بە کۆشتنی سیستماتیک ناو بردبو.

ئێستا ڕه‌سوڵ خزری نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار له مه‌جلێسی ئێران و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌جلێس ده‌ڵێت گه‌ڵاڵه‌یێکی ئاماده کردوه تا کۆڵبه‌ری وه‌ک پێشه‌یێکی یاسایی به فه‌رمی بناسرێت و تا ئێستاش 110 نوێنه‌ری پارله‌مان گه‌ڵاڵه‌که‌یان بۆ به یاسا کردن واژۆ کردوه.

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئه‌م گه‌ڵاڵه ده‌توانێت کێشه‌ی کۆڵبه‌ران له ئێران چاره‌سه‌ر بکات؟ ئایا به فه‌رمی ناسینی پێشه‌ی کۆڵبه‌ری، دژواریه‌کانی ئه‌م کار که‌م بکاته‌وه؟

بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه له‌گه‌ڵ به‌رێز خاتو نیشتمان حۆسه‌ینی، چاڵاکی مه‌ده‌نی دانیشتووی نۆروێژ، وتووێژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG