له حاڵێکدا سه‌رکوته‌کان له ئێران به‌رده‌اومه و به‌ندکراوه سیاسیه‌کان به‌رانبه‌ری گوشار‌و زهخهتی به‌رده‌وامن و هه‌روه‌ها هه‌ر حه‌وتوو چه‌ند له ئه‌وانه‌ی که حۆکمی سێداره‌یان به سه‌رداسه‌پاوه له سێداره ده‌درێن، هێندیک له چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی ئه‌و به‌ندکراوانه به جیهان بگه‌یه‌نن.
وریا شه‌ریفی، وه‌رزشوان و چالاکی مه‌ده‌نی یه‌ک له ئه‌و که‌سانه‌یه که هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگی بێ ده‌نگه‌کان له ئێران بگه‌یه‌نێته ناوه‌ند جیهانییه‌کان. ئه‌م چالاکه مه‌ده‌نییه پێشتر بۆ پشتگیری له دوو به‌ندکراوی سیاسی سدیق که‌بوودوه‌ند و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان دوو چالاکی وه‌رزشی ئه‌نجام داوه.
وریا شه‌ریفی که له وڵاتی دانیمارک ده‌ژیت له نوێترین چالاکی خۆیدا له یه‌ک ڕۆژدا و به درێژایی 10 کاتژمێر 120 کیلومتر بێ وچان ڕای کرد تا ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به زیاد بوونی گوشاره‌کان له سه‌ر به‌ندکراوانی سیاسی کورد له ئێران نیشان بدات.
وریا وێنه‌ی هێندێک له به‌ندکراوانی سیاسی کوردی له سه‌ر جل و به‌رگه‌که‌ی چاپ کردبوو و هێندێک لافیته‌ی په‌یوه‌ندی دار به ئه‌و به‌ندکراوانه‌ی له کاتی ڕاکردنه‌که‌دا ده‌دایه ده‌ستی خه‌ڵک له ئه‌و شارانه‌ی له سه‌ر ڕێگه‌ی دا بوون. له‌و لافیته‌ی نوسرابوو: "مەودای 120 كیلۆمەتر رادەكەم بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە هەڵسوكەوتی نامرۆڤانەی رژیمی ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە چالاكانی سیاسی كورد.... هەوڵدان بۆ راكێشانی سەرنجی ئێوە بەرەو دۆخی خراپی زیندانیانی سیاسی كورد لە ئێران ئامانجی منە لەم راكردنە..."
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ئه‌م چالاکیه و ده‌ستکه‌وته‌کانی له گه‌ڵ وریا شه‌ریفی وتووێژمان کردووه.