حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران به پێی په‌یره‌و و پرۆگرام و به‌یاننامه فه‌رمیه‌کانیان، ئه‌م حیزبانه خوازیاری فێدرالیزم و یان شێوازێکی تر له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دێمۆکڕاتیکن و وه‌ک ڕێبه‌رانیان ده‌ڵێن جۆدایی‌خواز نین، ئه‌گه‌رچی له مەرامنامه‌ی ئه‌م حیزبانه و له زاری ڕێبه‌رانیانه‌وه به‌رده‌وام جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که مافی دیاریکردنی چاره‌نووس به مافێکی سه‌ره‌تایی گه‌لی کورد ده‌ناسن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه درووست بێت که خه‌ونی مێژوویی گه‌لی کورد درووست‌کردنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆیه و ئێستاش به پێی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی دوای ڕێفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان لە کوردستانی ئێران، گه‌لی کورد له ئێران هێشتا به زۆرینه سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت، پرسیار ئه‌وه‌یه که حیزبه‌کانی ئه‌م پارچه‌یه چه‌ند ئاماده‌ن به‌ڕاشکاوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاو هه‌ڵبگرن؟
له کاتێکدا، ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی و زۆرینه‌ی ئوپوزسیۆنی ئێرانی به ئاشکرا یان به ئاماژه حیزبه‌کانی کوردستانی ئێڕان به جۆدایخواز ده‌ناسن، گه‌لی کورد له کوردستانی ئیران چۆن ده‌ڕوانێته حیزبه‌کانی کوردستانی و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی چ داهاتوویه‌ک بۆ خۆی ده‌کات؟
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران به ڕوونی هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به خواستی گه‌له‌که‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌رببڕن و په‌یره‌و پرۆگرامی خۆیان بگۆڕن؟ بە پێی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی ئێران و کۆلتوری سیاسی سه‌رده‌ست له ئێران کام له داواکاریه‌کان و مافه‌کانی گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا ده‌کرێت ده‌سته‌به‌ر بکرێت کە پابه‌ندی بە چالاکی سیاسی له چوارچێوه‌ی ئێران بۆ حیزبه سیاسیه‌کانی کورد گۆنجاو بنوێنێت؟
لە وتووێژ لەگەڵ عه‌لی مۆنه‌زه‌می، چاودێری سیاسی و ئه‌ندامی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ئه‌م باسه تاوتۆ ده‌که‌ین.