Accessibility links

جه‌ماڵ نه‌جاڕی: ئه‌گەری ئه‌وه هه‌یه شه‌ڕێکی ناوچه‌ی ڕووبدات و ئۆپۆزیسیونی کورد ڕەنگە ببێتە بەشێک لەم شەڕە

  • شاهێد عەلەوی

شەممەی ڕابردو سەعەد حەریری لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا لە عەرەبستانی سعودیـیەوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پـۆستەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش لە بەرامبەر دەسـتێوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتەکەی. گوتیشی ئێران خوازیارە جیهانی عەرەبی وێران بکات.

تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش گوتی پـێویستە حەریری بگەڕێتەوە بۆ لوبنان تاوەکو بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پـۆستەکەی پـێشکەش بکات و حکومەتی لوبنان بتوانێت بە شێوەیەکی دوروست کاربکات و دەشڵێت هیچ شتێک نیـیە نیشانی بدات عەرەبستانی سعودیـیە سەرۆک وەزیری لوبنانی ناچارکردبێت دەسـتبەرداری پـۆستەکەی ببێت و دەستبەسەری کردبێت.

جێی ئاماژەیە شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز جێنشینی عەرەبستانی سعودیە و وەزیری بەرگری گوتی پـێدانی موشەک لە لایەن ئێرانەوە بە گروپە چەکدارەکان لە یەمەن دوژمنکاریـیەکی لەشکری ڕاستەوخۆیە و دەگاتە ئاستی کردارێکی شەڕ لە دژی عەرەبستانی سعودیـیە.

شازادە محەمەد بن سەلمان دواتر لە تویتێرەکیدا دەڵێت" شانشینی سعودیـیە مافی خۆیەتی بە شێوەی گونجاو و لە کاتی گونجاودا کاردانەوەی لە بەرامبەر ڕەفتارە دوژمنکارانەکانی ئێراندا هەبێت، وە جەخت لەوە دەکەینەوە لێبوردەیی نیـیە لە ئاست تێرۆرزم و ئەوانەی سەرپەرشتیان دەکەن."

چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به شێوازی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ شەڕ نێوان سعودییه و ئێران سه‌ر بگرێت؟ لۆبنان دەبێتە ناوەندی شەڕی نێوان ئێران و عه‌ربستان؟ حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆن ده‌توانێت خۆی له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا ڕێک بخات و چه‌ند ئاماده‌ن له ئه‌گه‌ری گۆشاری کۆماری ئێسلامی له ده‌ره‌نجامی شه‌ڕێکی ناوچه‌یدا بچنه‌وه شاخ و نێوخۆی کوردستانی ئێران؟

له وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌ماڵ نه‌جاری، ڕۆژنامه‌وان له پاریس ئه‌م بابه‌تەمان تاوتۆ کردوه.

XS
SM
MD
LG