بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ریمی کوردستان له 25 مانگی سپتامبێری داهاتوو پرسیاری زۆری سه‌باره‌ت به شێوازی کاردانه‌وه‌ی ئه‌م ڕێفراندۆمه و ده‌ره‌نجامه‌کانی له سه‌ر ناوچه‌که درووستکردوه.
یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی که له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا که‌متر باسی لێکراوه کاریگه‌ری ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران و شێوازی خه‌باتکردنیانه.
حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران چۆن ئه‌م ڕێفراندۆمه هه‌ڵده‌سنگێنن و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ئامانجه‌که‌ی چی بێت؟ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته هۆی گۆڕانی به‌رنامه‌ی سیاسی ئه‌م حیزبانه به گشتی و ده‌توانێت داخوازی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستانی ئێران بکاته ئامانجی سیاسی ئه‌م حیزبانه؟
دژایه‌تی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم و ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان چه‌ند له سه‌ر سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ڕێفراندۆمه ده‌توانێت کاریگه‌ری هه‌بێت و حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران چۆن ده‌توانن به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئێسلامی ئێران له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا بن؟
له به‌رنامه‌ی "هلو واشنتون"ی ئه‌م حه‌وته‌دا ئه‌م پرسیارنه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان کاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕه‌زا که‌عبی، جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ئێران و عۆمه‌ر باڵه‌کی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان تاوتو کردوه.