له 70 مین ساڵیادی له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌ندێک له هه‌ڤاڵانی و کۆتایی کۆماری کوردستان ڕه‌نگه گرنگترین پرسیاری ئه‌وه بێت که وانه گرنگه‌کانی ئه‌م کۆماره بۆ گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه‌ی کوردی چی بوون و پارته‌کانی کورد له ئێستا دا چه‌ند له ئه‌و ئه‌زموونانه به‌هره‌یان وه‌رگرتووه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێستا و حه‌فتا ساڵ له ئه‌وه پێش پێکه‌وه به‌راورد ناکرێن و هه‌م هاوسه‌نگی هێزه‌کانی ناوچه گۆڕدراوه و هه‌م شێوازی ڕوانین و وڵاته زل هێزه‌کانی جیهانی به‌رامبه‌ر به کورد گوڕانکاری به سه‌ردا هاتووه، چۆن بزووتنه‌وه‌ی کوردی ده‌توانێت له هه‌ڵه‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی داخوازییه‌کان و ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانی که‌ڵک وه‌ربگرێت.
کۆماری کوردستان به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لێی به جێ ماوه ئه‌گه‌رچی مافی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان و گه‌لی کورد به فه‌رمی ناسیوه به‌ڵام به کرده‌وه وه‌ک کۆمارێکی خودموختار له 11 مانگی هه‌بوونی دا هه‌ڵس و که‌وتی کردووه. که‌واته ڕه‌نگه بتوانین بڵێین ئه‌و کۆماره و بیرۆکه‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ره‌و هه‌ردوو شێوه‌ی کۆمارێكی سه‌ربه‌خۆ یان خودموختار کراوه بوو.
له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداری له هه‌رێمی کوردستان و خۆسه‌ری دێمۆکڕاتێک له باکووری سوریا له به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌زموونی کۆماری کوردستان چه‌ند خۆلیای سیاسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و درووستبوونی وڵاتی کوردستان له ئه‌م که‌ش و هه‌وای ئێستادا ئه‌گه‌ری به ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌یه.
له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا ئه‌م باسه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان: هێمن سه‌یدی، لێکۆله‌ری سیاسی دانیشتووی بریتانیا و بۆرهان ڕئوف، نووسه‌ر و شیکاری سیاسی دانیشتووی سلێمانی تاوتۆ کردووه.