Accessibility links

هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیران به‌رده‌وام ده‌ستدڕێژ له‌ كۆلبه‌رانی كورد ده‌كه‌ن


كۆڵبه‌رانی كورد

كۆماری ئیسلامی تا ئێستا ده‌یان له‌ كۆڵبه‌رانی كوردی له‌ سه‌ر سنووره‌كان كوشتوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی كوردپا هێزه‌كانی له‌شكری كۆماری ئیسلامی ئێران راسته‌وخۆ ده‌سترێژیان له‌ كۆلبه‌رانی كورد كرد و له‌ ئاكامدا له‌ سنوری حاجی ئۆمه‌ران كۆڵبه‌رێكیان به‌ ناوی سه‌ید واحید به‌رزنجی، ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی كوڕی سه‌ید ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی شاری پیرانشار كوشت.

وه‌ك كوردپا ئاگایی ده‌دات، "ئەو ڕووداوە، لە شوێنێک بە ناوی 'گۆڕی پتکێ' شاری پیرانشار و لە کاتژمێر ١٠و نیوی شەوی ١١ی ڕەشەممە ڕوویداوە."

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاندوه‌ كه‌ هێزه‌كانی له‌شكری حکوومەتی هەتا ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردەیان، ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووە، هه‌ر وه‌ك له‌ ڕابردووشدا ئه‌و جۆره‌ نموونانه‌ ڕوویداوه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی ئاژانسی كوردپا ئه‌و كۆڵبه‌ڕه‌ی كوژراو خێزانداره‌ و خاوه‌نی دوو منداڵه‌.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ هێزه‌كانی له‌شكری كۆماری ئیسلامی ده‌سترێژ له‌ دوو كۆلبه‌ر ده‌كه‌ن و ئێستا بریندارن.

ئه‌و ده‌سترێژییه‌ له‌ سنووره‌كانی پیرانشار و ورمی بووه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاژانسی كوردپا،


"کاروانێک لە کۆڵبەران لە سنووری حاج عۆمرانی پیرانشار کەوتووەنەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد شەمایلی" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی سەعدوڵڵا لە لای پشتەوە بە تۆندی بریندار بووە."


هەروەها لە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شەفیع سەمەدی" تەمەن ٢٦ ساڵ بریندار بووە.

XS
SM
MD
LG