Accessibility links

کوژرانی هاوپەیمانێکی قاسم سولەیمانی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران


دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی دوو چەکدار تەقەیان لە سەرکردەیەکی میلیشیای باسیجی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کردووە. ئەم سەرکردەیە هاوپەیمانی قاسم سولەیمانی بووە کە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بەغداد کوژرا.

میلیشیای باسیج شوێنکەوتووی سەرکردایەتی سوپای پاسدارانە و بەهێزترین و پڕچەکترین هێزی ئاسایشە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی عەبدول موحسنی سەرکردەی ڕێکخراوێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری داروخین لە هەرێمی خۆزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران لەبەردەم ماڵەکەیدا بە فیشەک کوژراوە، دووچەکداری نەناسراو بە ماتۆڕێکەوە تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

ئاماژەشی بەوەدا تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو کوشتنەیان ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG