Accessibility links

ڕابەری باڵای ئێران گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە


کەناڵی فەڕمی ئێران لە زاری ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامنەئییەوە بڵاویکردەوە ئێران هەرگیز ناچێتە ناو گفتوگۆی دوو قۆڵیەوە لەگەڵ ئەمەریکادا بەڵام بەشدار دەبێت لەو گفتوگۆیانەدا کە چەند لایەنێک تیایدا بەشدار بن، ئەمەش ئەگەر واشنتن بگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی حەسەن ڕۆحانیدا لەمیانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە.

کەناڵەکە لە زاری خامنەئییەوە بڵاویکردەوە " بەرپرسانی ئێران لە هەموو ئاستەکاندا هەرگیز لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکیدا گفتوگۆ ناکەن. ئەوە بەشێکە لە سیاسەتی ئەمەریکا بۆ فشارخستنە سەر ئێران. سیاسەتی سەپاندنی توندترین فشار کە پەیڕەوی دەکەن شکست دەهێنێت."

وتیشی " ئەگەر ئەمەریکا هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئەوا دەتوانین بەشدار بین لە کۆبوونەوەیەکی نێوان لایەنەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا."

خامنەئی وتی " ئەگەر ڕازی ببین و گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا بکەین ئەوا ئەوە دەریدەخات کە سیاسەتی سەپاندنی توندترین فشار بەسەر تاراندا سەرکەوتوو بووە. دەبێت بزانن ئەو سیاسەتە هیچ بەهایەکی نیە لای ئێمە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG