Accessibility links

وتەبێژى حەشد ئامانجى سەردانەکەى نوێنەرى ڕابەرى ئیسلامى ئێران بۆ کەرکوک ئاشکرا دەکات


وتەبێژى هێزەکانى حەشدى شەعبى، ئامانجى سەردانەکەى هەفتەى رابردووى نوێنەرى عەلى خامنەیى رابەرى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى ئێرانى بۆ کەرکوک و خورماتو بۆ دەنگى ئەمەریکا خستەڕوو.

هەفتەى رابردوو، موجتەبا حوسەینى، نوێنەرى عەلى خامنەیى سەردانى کەرکوک و قەزاى خورماتوى کرد.

سەید عەلى حسەینى، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"سەردانەکەى موجتەبا ى حوسێنى بۆ کەرکوک و خورماتو، سەردانێکى ئاینى بوو."

وتیشى"گەر چەک و هێزى ئێرانى نەبایە، داعش عێراقى کۆنترۆڵ دەکرد، ویستیان مەیدانیەن ناوچەکە ببینن و لە دۆخەکە دڵنیاببنەوە."

لەسەردانەکەدا، ئاغاى ئیقبالى پور فەرماندەى سەربازى ئێرانى، لەگەڵ نوێنەرەکەى رابەرى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى دا بوو، لەو بارەیەوە عەلى حسێنى وتى"ئاغاى ئیقبالى پور راوێژکارى سەربازى یە لە عێراق، وەکو چۆن ئەمەریکى و وڵاتانى تر راوێژکارى سەربازیان لێرە هەیە."

وتیشى"کاتێک بەرپرسێکى ئێرانى هاتووە، خۆ بەتەنها نایەت، بێگومان دەبێت شاندێکى لەگەڵدا بێت."

لاى خۆشیەوە محەمەد فایەق بەرپرسى پێشووى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتو، ئاماژەى بەوەکرد ئاغاى موجتەباى حوسەینى لەسەردانەکەیدا بۆ خورماتو، هێزەکانى حەشدى شەعبى بەسەر کردۆتەوە و لەگەڵ لایەنە تورکمانیەکاندا کۆبونەوەى کردووە، وتى"لەگەڵ هیچ لایەنێکى کوردى دا، کۆنەبوەتەوە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:42 0:00

XS
SM
MD
LG