Accessibility links

ژاپۆن داوا له‌ ئێران ده‌کات له‌ سه‌ر ڕێکه‌وتنی ناوکی به‌رده‌وام بێت


سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆن شینزۆ ئابێ هه‌ینی داوای له‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی کرد که‌ له‌ سه‌ر به‌ڵێنییه‌کانی ڕێکه‌وتنی ناوکی 2015ی زاینی بمێنێته‌وه‌ و گوتیشی ژاپۆن ئه‌وه‌ندی بتوانێت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ مسۆگه‌ری سه‌قامگیری له‌ خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا بکات.

ئه‌و له‌ سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌ی دوو ڕێبه‌ر له‌ تۆکیۆدا گوتی، "ژاپۆن ده‌خوازێت ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی بدات که‌ گرژییه‌کان که‌م بکاته‌وه‌ و دۆخه‌که‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌قامگیر بکات. سه‌باره‌ت به‌ ئێران ئه‌وه‌ هه‌ره‌ هیوای منه‌ که‌ رێکه‌وتنی ناوکی به‌ ته‌واوی جێ به‌ جێ بکات و نه‌خشێکی کارسازی بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ هه‌ریمه‌که‌دا هه‌بێت."

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ کشایه‌وه‌، که‌ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ به‌ره‌و سازکردنی بۆمبی ناوکی ده‌چوو، و گه‌مارۆکانی بۆ سه‌ر ئێران زیاد کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگای کۆتایی پێ هێنان به‌ فرۆشه‌کانی له‌ ئه‌نجامی نه‌وتی خاو گوشار بخاته‌ سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته‌.

بۆ به‌شی خۆی ئێران تا ئه‌م ساڵه‌ هه‌روا له‌ به‌ڵێنییه‌کانی خۆی پاشه‌کشه‌ی کردووه‌.

له‌ کۆبوونه‌که‌وه‌یان دا، رووحانی داوای له‌ ئابێ کرد له‌ که‌ گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ کار بکات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بکه‌ن ڕیکه‌وتنه‌که‌ وه‌ک خۆی بمێنیته‌وه‌.

ڕووحانی له‌ ڕێگای وه‌رگێره‌وه‌ گوتی، "پێویست به‌ گوتن ناکات که‌ ڕێککه‌وتنی ناوکی بۆ ئێران زۆر گرنگه‌. ئه‌وه‌ هه‌ره‌ هۆی سه‌ره‌کیه‌ که‌ به‌ توندی ڕه‌خنه‌ له‌ خۆکێشانه‌وه‌ی یه‌ک لایه‌نه‌ و نادروستی ئه‌مه‌ریکا بگرم."

ژاپۆن، وه‌ک هاوپه‌یمانێکی ئه‌مه‌ریکا که‌ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، هه‌ره‌ وڵاتی پێشه‌نگ بۆ کڕینی نه‌وتی ئێران بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ بووه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆکان به‌ سه‌ر ئێران دا بسه‌پێنێت.

XS
SM
MD
LG