وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران ئیسڕائیلی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشێکی ئەلیکترۆنی نوێ بۆ سەر بنچینەی سەرەکی پەیوەندییەکانی ئێران و بەڵێنیدا ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتە بەر وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشە.
بەرپرسێکی دیکەی ئێرانی هەفتەی ڕابردوو ئاماژەی بەوەدا ئێراننەوەیەکی نوێی ڤایرۆسی ستاکسنێتیان بینیوە کە 10 ساڵ لەمەوبەر بەکارهاتووە بۆ بە ئامانجکردنی بەرنامەی ناوەکی وڵاتەکە.
وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران محەمەد جەواد ئازەری جەهرەمی وتی " ڕژێمی ئیسڕائیل بە تۆمارەکانیەوە لە بەکارهێنانی چەکی ئەلیترۆنی وەکو ڤایرۆسی ستاکسنێت، ڕۆژی دووشەممە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کردۆتە سەر ئێران تاوەکو زیان بە بنچینەی سەرەکی پەیوەندییەکان بگەیەنێت."
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " بەهۆی بە ئاگابوونی تیمە هونەریەکەمانەوە هێرشەکە شکستی هێنا." وتیشی ئێران ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئیسڕائیل دەگرێتە بەر لەبەردەم لیژنە نێودەوڵەتیەکاندا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز