دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە ئێران لە هەرێمی ئازەربایجانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە 10 کەسی دەستگیر کردووە بە تۆمەتی کارکردن بۆ ئیسڕائیل.
دەزگاکە گوتی ئەم کەسانە لە پەیوەندیی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆدا بوون لەگەڵ ئەفسەرانی موساددا، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل.
ئیسڕائیل ئێرانی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە هێرشی گروپە چەکدارییەکان بۆ سەر ئیسڕائیل، هاوکات ئێران دەڵێت ئیسڕائیل لە پشت کوژرانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانەوە بووە.
ئیسڕائیل تاوەکو ئێستا ئەوا هەواڵی کوشتنی بەرپرسانی ئێرانی پشتڕاست نەکردۆتەوە و ڕەتیشی نەکردۆتەوە.
دەزگای هەواڵی فارس گوتی " ئەوان ماڵ و ئوتومبێلی ئەو کەسانەیان سووتاندووە کە پەیوەندییان بە ئاسایشەوە هەبووە و پارەیان وەرگرتووە لە بەرامبەر گرتنی وێنە و ناردنیان بۆ بریکارەکانی موساد."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز