Accessibility links

ڕوانگه: هاوسه‌نگی هێزه‌کان له ناوخۆی ئێران و ناوچه‌که دوای هێرشه‌که‌ی تاران

  • شاهێد عەلەوی

دوای هێرشه‌که‌ی حه‌وتووی ڕابردوو له‌ تاران، ئه‌گه‌ری گۆڕینی سیاسه‌تی ناوچه‌یی و ناوخۆیی کۆماری ئیسلامی و ئه‌وه‌ی که‌ کاردانه‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی چۆن وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌، پرسیارێکی زۆری درووست کردووه‌.

چاودێران ده‌پرسن ئایا ئه‌م هێرشه‌ به‌ مانای کۆتایی هاتنی نزیک به‌ 15 ساڵ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامی له‌ گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌کان له‌ ئێران ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی هه‌وڵ بدات بنکه‌ و پێگه‌ی سه‌له‌فییه‌کان له‌ ناوخۆی ئێران له‌ ناوببات چه‌ند سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و هێزه‌ سه‌له‌فییه‌کان چۆن ده‌توانن به‌ره‌نگاری کۆماری ئیسلامی بکه‌ن؟

ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان چۆن ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ده‌ستێوه‌رده‌انه‌کانی چاوه‌ڕوانکراوی کۆماری ئیسلامی له‌ ناوچه‌که‌دا بکات، ئه‌وه‌ی دوای ئه‌گه‌ری گۆڕینی ستراتژی کۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕان ده‌کرێت.

کۆماری ئیسلامی چۆن ده‌توانێت بۆ به‌ره‌نگاری کردنی ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان دیسان له‌ هێزه‌ سه‌له‌فییه‌کانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی که‌ڵک وه‌ربگرێت؟

له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م پرسیارانه‌ میوانداری به‌ڕێزان دوکتور خالید خه‌یاتی، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له‌ زانکۆی لین شۆپینگ له سوئێد و عه‌بدوڵا حیجاب، لێکۆله‌ری سیاسی، دانیشتووی نۆروێژ ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG