ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 7ی مانگ دوو هێرش کرایه سه‌ر مه‌زاری خومه‌ینی و بینای چاوپێکه‌وتنه‌کانی خه‌ڵکی پارڵمانی ئێران. به پێی سه‌رچاوه ئێرانییه‌کان هێرشه‌کان کاتژمێر 10:30 به‌یانی به کاتی تاران ده‌ستی پێ‌کرد و دوو هێرشبه‌ر له نزیکی مه‌زاری خومه‌ینی ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کرد و یه‌کیان خۆی ته‌قانده‌وه.
سه یان چوار هێرشبه‌ری تریش چوونه نێو بینای پارلمانه‌وه و تا کاتژمێر 3:00ی دوا نیوه‌ڕۆ به کاتی تاران له گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش تووشی شه‌ڕ بوون.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵنێری ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئەمڕۆ چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر مەزارگەی ئایەتووڵڵا خومەینی و پەرلەمانی ئێران و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 12 کەس کوژراون و 42 کەسی دیکە برینداربوون. کۆتراوه هه‌ر چوار هێرشبه‌ره‌که‌ش کوژراون.
داعش لە ڕاگەیاندنێـکیدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و کورتە ڤیدیۆیەکی له تۆڕی "أعماق" بڵاوکردوه‌ته‌وە کە تیایدا دوو کەس بە زمانی عەرەبی هوتاف دەکێشن.
به‌رپرسانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه ده‌سته‌یه‌کی تری تێرۆرستی له گه‌ڵ ئه‌م دوو ده‌سته هاتوونه‌ته ناوخۆی ئێرانه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رنه سه‌ر ئامانجه‌که‌یان ناسراون و ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مۆختار هوشمه‌ند، پسپۆڕی گرووپه تۆندئاژۆ ئایینه‌کان دانیشتووی ئاڵمان و ئاگری ئێسماعیل‌نژاد، ڕۆژنامه‌وان له ئۆتریش (نه‌مسا) ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆی تاران و ده‌ره‌نجامه‌کانی تاوتۆ ده‌که‌ین.