Accessibility links

سەرۆک ترامپ هۆشداری دەدات بە ئێران لەسەر هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هۆشداری دەدات بە ئێران لە دژی هەر هێرشێک بۆ سەر لەشکری ئەمەریکا یان کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق. ئەمەش چەند ڕۆژێک پاش ئەو هێرشە موشەکیانەی کە گومان دەکرێت لەلایەن ئێرانەوە کرابێتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

هۆشدارییەکەی سەرۆک ترامپ ڕۆژی 23 ی ئەم مانگە بوو پاش ئەوەی کاربەدەستە باڵاکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا کۆبونەوە بۆ ئەوەی بیخەنە بەردەم دانۆڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

کۆبوونەوەکە بەهۆی ئەو هێرشەوە بوو کە ڕۆژی یەکشەممە چەند موشەکێک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کران لە بەغداد و باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان کردە ئامانج کە چەند زیانێکی کەمی لێ کەوتەوە، ئەمەش بەپێی گوتەی سوپای عێراق و باڵیۆزخانەکە.

کاربەدەستێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند ئەو کاربەدەستانەی کە پێیان دەوترێت دەستەی تایبەتی بەڕێوەبەرەکان، بریتین لە کریس میلەر، وەزیری بەرگری بە وەکالەت، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە.

کاربەدەستەکە گوتیشی بەم زووانە " ژمارەیەک پێشنیار" پێشکەش بە سەرۆک ترامپ دەکرێت، بەڵام باس لە ناوەڕۆکی بژاردەکان ناکات یاخود کە ئایا کردەوە سەربازیەکانیش دەگرێتەوە یان نا.

دوای کۆبوونەوەکە، ترامپ بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتە ڕوو لە تویتێکدا ڕایگەیاند، موشەکەکان لەلایەن ئێرانەوەنەوە هەڵدراون ئەو گوتی " ڕۆژی یەکشەممە چەند موشەکێک گیرایە باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا. سێ موشەک نەتەقینەوە. ئەزانی لە کوێوە هەڵدرابوون لە ئێرانەوە. ئێستاش دەنگۆی هێرشی زیاتر دەبیستین دژ بە ئەمەریکاییەکان لە عێراق".

هەروەها سەرۆک ترامپ لە تویتەکەی ڕۆژی چوارشەممەیدا دەشڵێت "چەند ئامۆژگارییەکی تەندروستی دۆستانە بۆ ئێران: ئەگەر یەک ئەمەریکایی بکوژرێت، من ئێران بەرپرسیار دەکەم . جوان بیری لێبکرەوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی ترامپی ڕەتکردۆتەوە کە ئێران دەستی هەبووە لە هەڵدانی ئەو موشەکانە.

محەمەد جەواد زەریف لە تویتێکدا ڕایگەیاند " هاووڵاتیانی خۆت لە درەوەی وڵات بخەیتە مەترسییەوە سەرنج لەسەر شکستە کارەساتاوییەکانت لە وڵات لانابات."

هەروەها نوسیویشیەتی " ئەمەش بە قسەی خۆت ( واتا قسەی دانۆڵد ترامپ ) ".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعد خەتیبزادە تۆمەتەکانی ترامپی بە "بێبنەما" وەسف کرد و گوتی ئێران بەردەوام هێرشی بۆ سەر باڵیۆزخانەکان و شوێنی دانیشتوان شەرمەزار کردووە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران IRNA لە زاری خەتیبزادەوە دەڵێت تاران ئەمەریکا بە بەرپرسیار دەزانێت بۆ هەر هەلومەرجێکی " هەنگاوێکی ناژیرانە" لە بارودۆخی ئێستادا.

XS
SM
MD
LG