Accessibility links

ئێران دەڵێت گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بونیادنەر بووە


سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی
سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی

بەرپرسی باڵای وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی وتی گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بونیاندنەرانە بووە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی دەزگاکە ڕافائیل گرۆسی سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆبۆوە.

مەبەست لە سەردانەکەی گرۆسی بۆ ئێران ئەوەبوو هەوڵ بدات بەرپرسانی ئێران ڕازی بکات تاوەکو پشکنەرەکانی دەزگاکە بێنە ناو ئێرانەوە و دوو کارخانەی ناوەکی ئێران بپشکنن کە پێشتر کارییان تێداکراوە و چالاک بوون.

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی وتی " گفتوگۆکانمان بونیادنەر بوون، ڕێکەوتووین لەسەر ئەوەی دەزگاکە سەربەخۆیانە کاربکات و پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە."

وتیشی " پەڕەیەکی نوێ لە هەماهەنگی نێوان دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی و ئێراندا دەست پێدەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG