زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندکراوی سیاسی کورد که ئێسته له به‌ندیخانه‌ی شاری خۆی ده‌بێت زیاتر له 7 ساڵه له به‌ند کراوه و حۆکمی زیندانی هه‌تا هه‌تای بۆ براوتهوه و سه‌ره ڕای ئه‌وه توشی نه‌خوشی جۆراجۆر بوه هێشتا نه‌یتوانیوه له مافی پشوو دان له به‌ندیخانه که‌ڵک وه‌ر بگرێت. به پێی هه‌واڵه‌کان، چاوێکی زه‌ینه‌ب جهلاالیان له زینداندا له ده‌ست چوه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه که چاوه‌که‌ی تری ئه‌م به‌ندکراوه سیاسیه له ده‌ست بچێت و به ته‌واوی نابینا بێت. خوشکی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌ڵێت هه‌ولی زۆری ئه‌وان بو ده‌رهێنانی کاتی زه‌ینه‌ب له زیندان بێ ئه‌نجام بوه و ده‌گوترێت که به‌رگری ده‌زگای ئه‌منی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت زه‌ینه‌ب بۆ چاودێری پزشکی بگۆزریتهوه بو ده‌ره‌وی به‌ندیخانه.
ئه‌مجه‌د حۆسێن په‌ناهی چاڵاکی مافی مرۆڤ که دانیشتووی وڵاتی ئاڵمانه ده‌ڵێت دژایه‌تی کردنی ده‌زگای ئاسایشی ئێران له گه‌ڵ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌رده‌وامه و به داخه‌وه کومه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران و میدیا فارسیه‌کان ئه‌و شێوه که چاوه‌روان ده‌کرێت ئاوریان له ره‌وتی ناله‌باری زه‌ینه‌ب جه‌لالیان نه‌داوه‌ته‌وه.