Accessibility links

ئه‌مجه‌د حوسین‌په‌ناهی: ریگه‌یان له بنه‌ماڵه‌کان گرتووه کۆڕی سه‌ره‌خۆشی بۆ گیان له‌ده‌ستداوان بگێڕن

  • شاهێد عەلەوی

به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی ڕێکخستنی نهێنی ئه‌م حیزبه ڕۆژی هه‌ینی 23ی مانگ له شاری سنه، ناوه‌ندی پارێزگای کوردستانی ئێران، که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران و سێ پێشمه‌رگه "به‌ ناوه‌کانی سه‌باح حوسه‌ین‌په‌ناهی، حامید سه‌یف‌‌په‌ناهی و بێهزاد نووری" له‌ ده‌ره‌نجامی کاتژمێرێک شه‌ڕ و پێکداداندا کوژراون.

دوای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، عه‌بدوڵلا ئازه‌ربار، به‌رپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستبه‌سه‌رکردنی یه‌کتر له ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه‌ی‌ به نێوی ڕامین حوسه‌ین‌په‌ناهی به‌ برینداری له‌م پێکدانانه‌دا پشتڕاست کرده‌وه.

چوار ڕۆژ دوای ئه‌م شه‌ڕه، ئێشتا ڕوون نیه ڕامین حوسه‌ین‌په‌ناهی که به برینداری ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌ چی به‌سه‌ردا هاتوه و ئایا ده‌رمان کراوه یان نا؟

بنه‌ماڵه‌ی حوسین‌په‌ناهی له به‌یاننامه‌یێکدا له‌گه‌ڵ نیشاندانی نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به بێسه‌روشوێنی ڕامین ئه‌وه‌‌شیان ڕاگه‌یاند که له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه و دوای کۆتایی شه‌ڕه‌که هێزه‌کانی سوپای پاسداران هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر ماڵیان و له‌گه‌ڵ بێ‌ڕێزی به‌ باوک و خۆشکی ڕامین، دوو برا و سێ که‌سی تر له خزمه‌کانیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردوون.

له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مجه‌د حوسین‌په‌ناهی، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی حوسین‌په‌ناهی، ده‌ڵێت ڕامین دره‌مان نه‌کراوه وبه هۆی ئازاری ئه‌شکه‌نجه و خوێنێکی زۆر که لێی ڕۆشتوه چوه‌ته کۆماوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له ژێر چاودێریدایه و هه‌روه‌ها تا ئێستا ته‌رمی سه‌باح حوسه‌ین‌په‌ناهی، حامید سه‌یف‌‌په‌ناهی و بێهزاد نووری ته‌سلیمیان نه‌کراون و ریگه‌شیان له بنه‌ماڵه‌کان گرتووه کۆڕی سه‌ره‌خۆشی و پرسه‌یان بو بگێڕن.

XS
SM
MD
LG