Accessibility links

شوکریه کوردستانی: کوردی ڕۆژهه‌ڵات زیاتر له‌وه‌ی تیشک بخاته سه‌ر شه‌ڕی کۆماری ئیسلامی سه‌رقاڵی شه‌ڕی پارته‌کانی تری کوردستانه

  • شاهێد عەلەوی

که‌متر له دوو حه‌وته دوای هێرشه‌کانی تاران، کۆماری ئیسلامی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ کوشتنی چه‌ند ده‌سته‌ چه‌کداری سه‌ر به داعش، به ده‌یان که‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی داعش له شاره‌ کوردنشینه‌کانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر بکات.

له هه‌مان کاتدا، ده‌گۆترێت حیزبه کوردیه‌کانی ئێران پێویسته خۆیان بۆ له ناوبردنی داعش و بیرۆکه‌ی سه‌له‌فی له کوردستانی ئێران چالاک بن. ئایا به‌ره‌نگاربوونی داعش ئه‌رکی سه‌رشانی حیزبه کوردیه‌کانه؟ شه‌ری چه‌کداری حیزبه کوردیه‌کان دژی داعش چه‌ند ده‌توانێت سه‌رکه‌وتوو بێت؟

هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که کۆماری ئیسلامی له هه‌لی سه‌رکۆتی لایه‌نگرانی داعش بۆ تۆندتر کردنی سه‌رکۆتکردنی کوردانی ناڕازی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئێرانیش به‌رانبه‌ر به خراپتر بوونی ڕه‌وشه‌که بێده‌نگه.

پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی سه‌رکۆتکردنی کورد له ئێران و له‌وانه کوژرانی حه‌وتا‌نه‌ی کۆڵبه‌ران هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی جیدی لێ ناکه‌وێته‌وه؟ بێده‎‌نگی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات چه‌ند له‌وه‌ی که چاودێران پێی ده‌ڵێن "هارتر بوونی کۆماری ئیسلامی" کاریگه‌ری هه‌بوه؟

ئایا به‌ره‌نگاری چه‌کداری حیزبه کوردیه‌کان و ته‌نانه‌ت کۆڵبه‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سنوورپارێزی ئێران ده‌توانێت ببێته هۆی گۆڕینی ڕه‌وشی ئێستای "آتش به اختیار"ی هێزه‌کانی ئاسایشی و پۆلیسی ئێران دژی کوردان یان نا؟

له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاتوو شوکریه کوردستانی، لێکوڵه‌ری سیاسی دانیشتووی کالیفۆرنیا ئه‌م باسه‌مان تاوتۆ کردوه.

XS
SM
MD
LG