Accessibility links

شیوا گه‌نجی: به‌ هه‌ڕه‌شه‌ کردن من واز له چالاکیه‌کانم ناهێنم

  • شاهێد عەلەوی

به پێی هه‌واڵێک که تۆڕی "ڕێکخراوه‌ی به‌رگری له مافه‎کانی مرۆڤی کوردستان" بڵاویکردووه‌ته‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی زانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندی گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردوون.

له‌وانه، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 31 مانگی پێنج، له وه‌زاره‌تی زانیاریه‌وه پێوه‌ندیان به خاتوو شیوا گه‌نجی، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ، دانیشتووی ویلایه‌تی ته‌کساس له ئه‌مه‌ریکا، گرتووه‌ و داوایان لێکردوه واز له چالاکیه‌کانی بهێنێت و سه‌رقاڵی ژیانی خۆی بێت و یانیش هاوکاریان له‌گه‌ڵ بکات.

وه‌ک خاتوو شیوا گه‌نجی له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پشتڕاستی کرده‌وه، هه‌ر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له ناوخۆی ئێران، وه‌زاره‌تی زانیاری کۆماری ئیسلامی پێوه‌ندی به مه‌حمود ساڵحی، چالاکی کرێکاری ناسراوی کورد کراوه و داوایان لێکردووه واز له هه‌وڵه‌کانی بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کرێت.

خاتوو شیوا گه‌نجی ده‌ڵێت، ئه‌و پۆلیسی ته‌کساسی ئاگاداری ڕه‌وه‌شه‌که کردووه‌، به‌ڵام به‌م هه‌ڕه‌شانه ده‌ستبه‌رداری چالاکیه‌کانی نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌کانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار به پێشیلکردنی مافه‌کانی‌مرۆڤ له ئێران و به تایبه‌ت کوردستان.

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه و هه‌ڵوێستی خاتوو شیوا گه‌نجی فه‌رموون گوێ بگرن له ده‌قی وتووێژه‌که.

XS
SM
MD
LG