Accessibility links

کۆماری ئێسلامی ئێران 37 ساڵه بێ‌وچان و بێ‌برانه‌وه مافه‌کانی مڕۆڤی گه‌لی کورد و ئێتنیک و که‌مایه‌تییه‌کانی تری ئه‌و وڵاته‌ پێشێل ده‌کات

  • شاهێد عەلەوی

ڕۆژی 10ی دێسامبری ساڵی 1948ی زاینی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤی په‌سند کرد. دوو ساڵ دواتر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی‌ کرد تا ئه‌و جاڕنامه‌یه‌ به‌ فه‌رمی واژۆ بکه‌ن. سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و سوریا له‌ ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌ بوون که‌ له‌ ده‌ستپێکه‌وه‌ جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤیان په‌سند کرد و واژۆیان کرد.

69 ساڵ دوای په‌سندکردنی ئه‌و جاڕنامه‌یه‌ ژێرپێنانی بنه‌ماکان و تاک تاکی خشته‌کانی له‌ هه‌نێک له‌ وڵاتانی جیهان و به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنه‌وه‌ له‌ سێ وڵاتی تورکیا، سوریا و ئێران به‌رده‌وامه‌. هه‌ر له‌ خاڵی یه‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئاماژه‌ ده‌دات به‌ یه‌کسانی مڕۆڤ و گرینگی ڕێزگرتن له‌ مرۆڤ وه‌ک تاکێکی ئینسانی تا جه‌ختی جاڕنامه‌که‌ له‌ سه‌ر مافه‌کانی سیاسی، ئابووری و یاسایی مرۆڤ.

سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ په‌یامه‌که‌ی ئه‌مساڵی خۆیدا بۆ ڕۆژی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ جه‌خت ده‌کاته‌ سه‌ر سێ بنچینه‌ی پێک هێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ بریتین له‌ ئاشتی، مافه‌کانی مرۆڤ و گه‌شه‌پێدانی پایه‌دار و داوا له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که‌ و تاک تاکی مرۆڤ ده‌کات که‌ له‌ ژیانی خۆیاندا هه‌وڵ بده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و مافانه‌.

له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌حمان جه‌وانمه‌ردی، چالاک و داکۆکێکاری مافه‌کانی مرۆڤ دانیشتووی هوله‌ند، ده‌پرسین ئایا له‌ ئێران و به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئه‌و سێ بنچینه‌ی بان کی موون ئاماژه‌ی پێداوه‌ چه‌ند جێگیر بووه‌.

XS
SM
MD
LG