ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان سه‌باره‌ت به ڕەوشی مافه‌کانی مڕۆڤ بۆ ئێران ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ واته چوارشه‌ممه 20 مانگی 10 ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی سه‌باره‌ت به ڕەوشی مافه‌کانی مڕۆڤ له ئێران بڵاو کرده‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید که بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی له ئه‌ستوۆ بوو له‌و ماوه‌یه نه‌یتوانی سه‌ردانی ئێران بکات.
ئه‌م ڕاپۆرته کۆتایەی دوکتور شه‌هید هه‌واڵه‌کان و پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مڕۆڤ له ڕۆژی یه‌که‌می مانگ یه‌که‌می ئه‌مساڵ تا ۱۵ مانگی ۸ ده‌گرێته خۆی.
دوکتور شه‌هید له بەشێکی ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه بەوه ده‌دات که له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگ و نیوه‌دا 23 نامه‌ی سه‌باره‌ت به ڕەوشی خراپی مافه‌کانی مڕۆڤ بۆ به‌رپرسانی ئێرانی نوسیوه و دیسان داوای کردوه ئێزنی بده‌ن سه‌ردانی ئێران بکات به‌ڵام هیچ وڵامێکی بۆ نامه‌کانی خۆی و یان داواکاریه‌کی بۆ سه‌ردانی ئێران له ڵایه‌ن حکومه‌تی ئەو وڵاتەوە وه‌رنه‌گرتوه.
له به‌شێک له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هیددا وه‌ک هه‌موو ڕاپۆرته پیشوه‌کانی ئاماژه دراوه به به‌رز بوونی ڕێژه‌ی له سێداره‌دان له ئێران و ڕخنه له‌وه گیراوه. وه‌ک له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتوه له یه‌کم ڕۆژی مانگی یه‌که‌وه تا سێهه‌م حه‌وتوی مانگی 7 ئه‌مساڵ له ئێران به لانی که‌مه‌وه 241 و به لانی زوره‌وه ۲۵۳ هاووڵاتی ئێرانی له سێداره دراون.
هه‌رچه‌ند له به‌راوه‌رد له گه‌ڵ ساڵی 2015 له ماوه‌ی هاوشێوه‌دا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له سێداره دراون که‌مێک دابەزیوه به‌ڵام ته‌نیا له سێ حه‌وتوی سه‌ره‌تایی مانگی 7 ئه‌مساڵدا 40 هاووڵاتیئێرانی له سێداره دراون که له ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 2015 زیاتر بووه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید له هه‌مان کاتدا وه‌بێر دێنێته‌وه که له به‌راوه‌رد له گه‌ڵ 20 ساڵی ڕابردوودا ساڵی 2015 زیاترین ژماره‌ی له سێداره‌ان له ئێران رووی داوه و به لانی که‌مه‌وه 996 و به لانی زوره‌وه 1054 هاووڵاتیئێرانی له‌و وڵاته له سێداره دران.
له به‌شگه‌لی تری ڕاپۆرته‌که‌ی دوکتور شه‌هید ئاماژه دراوه به هه‌ڵس‌و که‌وتی نایاسایی ده‌زگای دادوه‌ری و دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رانبه‌ر به که‌مایه‌تیه ئاینیه‌کان، نه‌ته‌وه‌و و ئەتنیکه غه‌یره فارسه‌کان، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و چالاکانی کرێکاری.
جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌نجۆمه‌نی مافه‌کانی مڕۆڤی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی وڵاتی مالدیوی ساڵی ۲۰۱۱ وه‌ک ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان سه‌باره‌ت به ڕەوشی مافه‌کانی مڕۆڤ بو ئێران هه‌ڵبژارد.
ئەمساڵ ڕاسپێردراوی دوکتور شه‌هید بو ئێران کۆتایی هات و ئه‌نجۆمه‌نی مافه‌کانی مڕۆڤی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان عاسمه جه‌هانگیر، چالاکی ناسراوی پاکێستانی مافه‌کانی مڕۆڤی بو ئه‌م ئه‌رکه هه‌ڵبژارد.