Accessibility links

کاوه به‌هرامی: حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕاسان

  • شاهێد عەلەوی

کاوه به‌هرامی

سوپای پاسدارانی کۆماری ئێسلامی ئێران له به‌یاننا‌مه‌یێکدا ڕایده‌گه‌ینێت له ده‌ره‌نجامی پێکدادانێک له سه‌ر سنووری باکوری ڕۆژئاوایی ئێران له‌گه‌ڵ هێزێک که‌ ناویان نابات، دوو له ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه کۆژراون و چه‌ند که‌سیان بریندار بوون و ده‌ست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه. سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی نه‌داوه‌ به کۆژراوان و بریندارانی خۆی.

له‌هه‌مان کاتدا، کوردستان میدیا، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندوه شه‌وی شه‌ممه 5ی مانگی 8 کاتژمیر 11‌ی شه‌و، ده‌سته‌یێک له پێشمه‌رگه‌کانی شار سه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له کاتێکدا لە شوێنێك بە ناوی "سەری هەواری شێخە" له‌ ده‌وروپشتی شاری پیرانشار سه‌رقاڵی جه‌وله‌ و جێبه‌جێ کردنی ڕاسپارده‌کانیان بوون که‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئێسلامی.

به پێی ئه‌م ڕاپۆرته لە ده‌ره‌نجامی تێکهەڵچوون و شەڕی دەستەویەخەیەدا دوو پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕات بە ناوەکانی "یەعقووب مۆرادی و هێمن مەولان نژدا گیانیان له ده‌ستداوه و چوار کەس سەر بە سوپای پاسداران کوژران و شەش کەسی دیکەشیان بریندار بوون.

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران وتووێژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG