به پێی ڕاگه‌یێندراوی تۆڕی فه‌رمی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، مسته‌فا مه‌ولوودی، له پلۆنۆمی تایبه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حێزبه وه‌ک سکرتێری گشتی حێزب هه‌ڵبژێردراوه.
مسته‌فا مه‌ولوودی جێگای خالد عه‌زیزی سکرتێری گشتی پێشووی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ده‌گرێته‌وه که به داخوازی خۆی ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه.
مسته‌فا مه‌ولوودی که تا پێش ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه نوێیه له 9 ساڵی ڕابردوودا وه‌ک جێگری سکرتێری گشتی حێزبی دێمۆکڕات چالاک بوو، له سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979ی زایینی‌دا چوه ڕیزی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و له به‌شه جۆاروجۆره‌کانی ئه‌م حێزبه‌دا چالاکی هه‌بوه. به‌ڕێز مه‌ولوودی پێشتر بو ماوه‌یێکیش به‌رپرسیاریه‌تی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حێزبی دێمۆکڕاتی له هه‌ولێر له ئه‌ستوو بوه.
له پلۆنۆمی ئه‌م حێزبه‌جگه له مسته‌فا مه‌ولوودی، ئاسۆ حه‌سه‌نزاده یه‌کێکی تر له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی خۆی بۆ پۆستی سکرتێری خستبوه به‌ر ده‌نگی هاورێیانی به‌ڵام له ده‌ره‌نجامی ده‌نگدانه‌که‌دا، مسته‌فا مه‌ولوودی زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌شدارانی پلۆنۆمه‌که‌ی وه‌رگرد.
له یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌کانی کۆتایی پلۆنۆمه‌که و ده‌ره‌نجامه‌که‌ی، ئاماژه‌ی کۆرتی فه‌یسبووکی خاتوو گوڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی به وازهێنانی له حێزبایه‌تی بوو. ئه‌و ئاماژه ئه‌ڵبه‌ت نافه‌رمییه و دیار نیه خاتوو شه‌ره‌فکه‌ندی چه‌ند له سه‌ری پێداگری ده‌کات و ئه‌م حێزبه چۆن له به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵوێست ده‌گرێت.
له هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر چی ڕوون نیه هۆی سه‌ره‌کی وازهێنانی خالد عه‌زیزی له سکرتێری ئه‌م حێزبه چی بوو پرسیار ئه‌وه‌یه که له خولی سکرتێری مسته‌فا مه‌ولوودی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چ چه‌شنه گۆڕانکاریێک له شێوازی خه‌بات و چالاکیه‌کانی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستاندا بین.
ئایا له ستراتێژی و تاکتیکه‌کاندا حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان گۆرانکاری به‌رچاو ئه‌زموون ده‌کات یان ڕه‌وتی سه‌رده‌می سکرتێری خالد عه‌زیزی به‌رده‌وام ده‌بێت؟
به‌ڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که "گۆڕانکاری له تێکوشانی حێزبی دێمۆکڕات په‌یوه‌ندی هه‌یه به گۆڕانکاری سیاسی له ناوچه‌که و ئێران‌دا."
به‌ڕێز مه‌ولوودی هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حێزبی دێمۆکڕات بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆماری ئێسلامی ده‌ڵێت "وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆماری ئێسلامیدا پرنسیبێکی هه‌میشه‌ییه چون حێزب باوه‌ری به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له ئێران له ڕێگای سیاسیه‌وه هه‌یه به‌ڵام شه‌رایه‌تی وتووێژ، چوونیه‌تی و هه‌ڵ و‌مه‌رجێک که تێیدا ده‌بین شێوازی وتووێژه‌که دابین ده‌کات هه‌رچه‌ند ماهیه‌ت و هه‌ڵس‌و‌که‌وتی کۆماری ئێسلامی وانیه که له‌م بواره‌دا هیوایێک بۆ به‌ره‌و پێش چوون ببینرێت."
کاک مسته‌فا مه‌ولوودی هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌ک گردنه‌وه‌ی دوو باڵه‌که‌ی حێزبی دێمۆکڕات ده‌ڵێت: "ئێمه به پێی گه‌ڵاله‌یێک که پێشتر دامان ڕشتوه ئێستاش ئه‌و زه‌مینه و ئێستێعداده له خۆماندا ده‌بینین که بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان درگاکان بکه‌ینه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌م ئێمه به کرده‌وه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و هه‌م چاوه‌روان ده‌که‌ین که ئه‌وانیش به کرده‌وه بێنه پێشێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌رچی زووتره ئه‌م پرسه پێویسته جێ‌به‌جێ بکه‌ین."