له شه‌پۆلی په‌نابه‌ران له ساڵی ڕابردووی زاینی دا ژماره‌یێکی زۆر له کوردانی سێ پارچه‌ی کوردستانیش په‌نایان برده وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان. جگه له ژماره‌یێک له‌م په‌نابه‌رانه که چونه وڵاتانی سکاندیناوی و ئه‌و ژماره‌شیان که وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئورووپا گیریان خوراد، زۆربه‌ی ئه‌م پنابه‌رانه خۆیان گه‌یانده ئا‌ڵمان.
به‌ردوامی شه‌ری به‌ربڵاوی حکومه‌تی سوریا دژی هاووڵاتیانی خۆی و هه‌روه‌ها کومه‌ڵ کوژی و تاوانه‌کانی داعش له‌و وڵاته بوه‌ته هۆی ئه‌وه که هاووڵاتیانی سوریا و له‌وانه کوردانی ڕۆژئاواش به ئاسانی زیاتر وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌ربگیرن. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به‌و بیانوه که وڵاتان یان ناوچه‌کانی ژیانی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور له شه‌ر و مه‌ترسی دوره داوای په‌نابه‌ریان به دژواری وه‌رده‌گیرێت و به گۆمان ده‌رواننه فایله‌که‌یان.
ئه‌گه‌ر داوای په‌نابه‌ری کوردانی باشوور که به هۆی نه‌بوونی کار، گه‌ندڵی به‌ربڵاو و ئابووری تێک شکاو له کوردستانی باشوور ده‌ر‌فه‌تی ژیانیان له‌و پارچه‌یه نه‌ماوه، ره‌ت کرێته‌وه، ڕه‌نگه بتوانن بگه‌رێنه‌وه بۆ باشوور و لانی که‌م ژیانیان به شێوه‌یێکی راسته‌وخۆ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ناکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵام ئه‌و کوردانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات که ئه‌ندامی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتن یان چالاکی سیاسیان بوه ئه‌گه‌ر بگه‌رنه‌وه بۆ کوردستان ده‌که‌ونه مه‌ترسی زیندان و سێداره.
فه‌ره‌یدوون خۆسره‌وی و هاوسه‌ره‌که‌ی دوو له‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانن که داوای په‌نابه‌ریان له ئا‌ڵمان ره‌ت بوه‌ته‌وه و پێیان ڕاگه‌یاندراوه که ده‌بێت وڵاتی ئا‌ڵمان جی بهێڵن و بگه‌رنه‌وه بو ئێران یان عێراق. فه‌ره‌یدوون خۆسره‌وی ئه‌ندامی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانه و هاوسه‌ره‌که‌شی کچی یه‌ک له پێشمه‌رگه دیرینه‌کانی ئه‌م حێزبه‌یه.
خۆسره‌وی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که باشوور به هۆی زۆر بوونی ئه‌ندامانی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئێران له‌وێ، بۆ پێشمه‌رگه‌کان و ئه‌ندامانی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌من نیه و ناتوانێت به گه‌رانه‌وه‌ش بو ئێران ژیانی خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی بخاته مه‌ترسیه‌وه و دیاره ئه‌گه‌ر بۆ ئێرانیش بیگڕێنه‌وه جگه له ژیانی خۆی، ژیان ئه‌وانه‌ش که له ناوخۆی وڵات‌دا له‌گه‌ڵی پێوه‌ندیان بوه ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه.