Accessibility links

وتەبێژێکی ئێران بۆ فەڕەنسا: بەرنامەی موشەکەکان جێی ئەوە نیە گفتوگۆی لەسەر بکرێ


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگا فەڕمییەکانی ڕاگەیاندن وتی دەبێت فەڕەنسا بزانێت کە بەرنامەی موشەکی تاران جێی گفتوگۆکردن لەسەر نیە.

وتی " کۆماری ئێران بەدڵنیاییەوە گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی بەرگری و موشەک ناکات."

جێی ئاماژەیە گرژییەکانی نێوان فەڕەنسا و ئێران لە مانگی ڕابردوودا زیادی کرد دوای ئەوەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی پێویستە لەسەر ئێران باشتر مامەمەڵە بکات لە ناوچەکەدا و دەبێت ڕوونکردنەوە بدات لەسەر بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەی.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویان کردەوە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا دوو هەفتە لەمەوپێش بە ماکرۆنی وتووە فەڕەنسا دەتوانێت ڕۆڵێکی بنیاتنەرانە ببینێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەڕێی پەیڕەوی کردنی بەرنامەیەکی واقعی و بێلایەنانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG