دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەدا ئێران داوایەکی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنی ڕەت کردۆتەوە بۆ ئازادکردنی ئەو دوو فەڕەنسییەی کە تاران لە مانگی شەشەوە دەستگیری کردوون و دەڵێت دەستیان وەرداوەتە کاروباری ناوخۆی ئێرانەوە.
دەزگاکە لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوییەوە بڵاویکردەوە " حکومەت و دادی ئێران ئامۆژگاری لە کەس وەرناگرن. دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەمان جێی قبوڵکردن نیە."
ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە ئێران کرد بە زووترین کات فاریبا عادلخا و ڕۆلان مارشاڵ ئازاد بکەن کە هەردووکیان فەڕەنسین و لە مانگی شەشەوە لە ئێران دەستیگیرکراون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز