Accessibility links

دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەستگیرکردنی توێژەرێکی فەڕەنسی ئێرانی پشتڕاست دەکاتەوە


دەسەڵاتی دادوەری ئێران جەختی لەوە کردەوە توێژەرێکی فەڕەنسی ئێرانی فاریبا عادلخا دەستگیرکراوە.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی دووشەممە داوای ڕوونکردنەوەی لە ئێران کرد سەبارەت بە دەستگیرکردنی عادلخا کە هەڵگری هەردوو ڕەگەزنامەی ئێرانی و فەڕەنسییە، ئەم ڕووداوەش هەوڵەکانی فەڕەنسای ئاڵۆزکرد بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران غولام حسێن ئیسماعیلی وتی " ئەم خانمەی ئاماژەی پێدراوە لەمدواییانەدا دەستگیرکراوە، بەڵام بەهۆی سروشتی دۆسییەکەوە ئێستا کاتی ئەوە نیە زانیاری لەسەر بدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG