Accessibility links

ئێران له‌ هه‌وڵی پێكهێنانی هێزێكی نوێ له‌ سوریادایه‌


ئێران تا ئێستا سه‌دان ملیتانی شیعه‌ی لوبنانی، تاقمی حیزب ئه‌ڵا و چه‌ندین گرووپی شیعه‌ی دیكه‌ی پاكستانی و ئه‌فغانی بۆ سوریا ناردووه‌.

گرووێیكی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرت ئێران ده‌یه‌وێت له‌ سوریا ملیشایه‌ك پێك بێنێت.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان له‌ ئێران ده‌ڵێن كاربه‌ده‌ستانی ئێران و سوریا ماوه‌یه‌كی له‌ مێژه‌ هه‌وڵی سازكردنی هێزێكی له‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ ده‌ده‌ن.

په‌یامنێرێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران كه‌ نه‌یه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی ئه‌وه‌ به‌شێك له‌ ڕێكه‌وتنی نێوان تاران و دمشق له‌ مانگی مای ٢٠١٧یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سێ كۆچكه‌ی به‌رگری له‌ به‌رامبه‌ر ئیسڕایل دا به‌هێزبكرێت.

سێ كوچكه‌ی هێزی به‌رگری ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌ به‌ گرووپه‌كانی لایه‌نگری ئێران ده‌گوترێت كه‌ له‌ ڕووی بێرۆكه‌ و له‌شكرییه‌وه‌ هاوپه‌یمانه‌تی له‌ نێوان ئێران، سوریا و گرووپه‌كانی دیكه‌ی شیعه‌ پێك هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسڕایل له‌ هه‌ریمه‌كه‌دا بێت.

سێت فرانتسمه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌، (ئێم ئی سی ئاڕ ئه‌ی)، به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای گوت ئێران پلانی هه‌یه‌ ملیتانی زیاتر له‌ سوریادا پێك بێنێت وه‌ك به‌شێك له‌ ستراتژی گشتی كه‌ خۆی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌ سوریادا قایم بكات.

ئه‌و گوتی ناوه‌ند و ملیتانی زیاتر، هه‌روه‌ها ملیتانی به‌ڕه‌گه‌ز سوریایی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئێران مه‌به‌ستێتی له‌ ڕێگای عێراق و سوریا بۆ لوبنان كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت.

هه‌روه‌ها گوتی، له‌ ده‌مێكدا ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ سوریا ده‌كشێته‌وه‌، ئێران له‌ هه‌وڵدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی سوریا ڕێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ توركیا و رووسیا سازبكات.

XS
SM
MD
LG