ب
به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ "هه‌نگاو" سه‌ر له به‌یانی یه‌کشه‌مه، 13ی گه‌لاوێژ 98ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 4ی مانگی 4ی 2019، گه‌نجێكی 24 ساڵی خه‌ڵکی سونقوڕ ناسراو به "حه‌مید ئه‌وسه‌تی" له به‌ندیخانه‌ی شاری کرماشان له سێداره‌درا.
حه‌مید ئه‌وسه‌تی له دایکبووی گوندی "سفید زنگور" سه‌ر به سونقوڕی کولیایی بوو که له به‌هاری 1392ی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌یی که‌سێکی کوشت و له شه‌ش ساڵ له مه‌وبه‌ره‌وه له به‌ندیخانه‌ی دیزڵ ئاباد گیرابوو. ئه‌و به چه‌قۆ یه‌کێک له دۆسته‌کانی خۆی کوشتبوو.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "ڕادیۆ فه‌ردا" کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی یه‌کی مانگی یه‌کی ساڵی زاینی 2019 تا 30ی مانگی 6ی ئه‌م ساڵ لانی که‌م 110 که‌سی یان له نێو به‌ندیخانه‌کان یان له پێش چاوی خه‌ڵک له سێداره‌ی داون وه‌ک ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی ئێران ڕاپۆرت ده‌کات.
ئه‌م ژماره‌یه له به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی پار هه‌ر بۆ ئه‌م ماوه‌یه چۆته سه‌ر.
له نێو که‌سانی له سێداره‌دراو دوو مێرمنداڵیان له گه‌ڵ بوون به ناوه‌کانی ئه‌مین سه‌داقه‌ت و مێهدی سوهرابیفه‌ڕ، 17 ساڵ و ئامۆزای یه‌کتر که سه‌ر له به‌یانی 24ی مانگی چوار له سێداره‌دران. ئه‌وان له کاتی گرتنیان به تاوانی ده‌سترێژی و دزی ته‌مه‌نیان 15 ساڵ بوو.