Accessibility links

یو ئێن دەڵێت ئێران زیاتر لە هەر وڵاتێکی تر نەوجەوانانی ژێر ١٨ ساڵی لە سێدارداون.


مەحبوبە موفیدی، عەلی کازمی کە لە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵی بڕیاردرا لە سێدارەبدرێن.
مەحبوبە موفیدی، عەلی کازمی کە لە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵی بڕیاردرا لە سێدارەبدرێن.

دەوری ٨٠ کەسی دیکە کە کاتی ئەنجامدانی تاوان لە ژێر تەمەنی یاسایی دابوون مەترسی هەیە لە سێدارەبدرێن.

کاربەدەستی پلەبڵندی مافەکانی مرۆڤ سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی هەینی، بە ئاماژەکردن بە زیادبوونی لەسێدارەدانی مێرمنداڵان لە ئێران، بە جیدی داوای لە حکومەتی ئێران کرد لە سێدارەدانی ئەو کەسانە ڕابگرێت کە کاتی ئەنجامدانی تاوان لە ژێر ١٨ ساڵی دا بوون.

بە گوێرەی هەواڵنێری ڕۆیتێرز، زەید ڕەعد ئەلحوسێن گوتی لە مانگی ١ی ساڵی نوێ سێ کەس لە ئێران کە کاتی تاوانبارکردنیان تەمەنیان ١٥ یان ١٦ ساڵ بوە لە سێدارەدراون و ئەوەش لە دەمێکدایە کە دەوری ٨٠ کەسی دیکە کە کاتی ئەنجامدانی تاوان لە ژێر تەمەنی یاسایی دابوون مەترسی هەیە لە سێدارەبدرێن.

ئەو بەرپرسەی مافەکانی مرۆڤ لە درێژەی ڕاگەیەندنەکەی کە لە ئەو پەیوەندییەدا بڵاوکراوەتەوە جەخت دەکات، "لە سێدارەدانی نەوجەوانانی تاوانبارکراو بە گوێرەی یاساکانی نێونەتەوەیی، بێ هیچ گومانێک و بێ لە بەرچاوگرتنی دۆخی پەروەندە و ئەو تاوانەی کە ئەوان ئەنجامیان داوە، قەدەخەکراوە."

ڕەعد ئەلحوسین بە وەبیرهێنانەوەی ئەوە کە کە ساڵی ڕابردووی زاینی دا، پێنج کەس لە ئێران کە کاتی ئەنجامدانی تاوان لە ژێر ١٨ بوون لە سێدارەدراون، گوتی بەداخم بڵێم کە ئێران قەدەخەکردنی بێ ئەم لا و ئەو لای سێدارەدانی گەنجان، لە ژێر یاسای نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤی، پێ شێل کردوە.

ئێران هێشتا کاردانەوەی فەرمی بەرانبەر بە ئەو راگەیەندنەی بەرپرسی باڵای مافەکانی مرۆڤ نیشان نەداوە.

یەکێک لە ئەو نەوجەوانانەی لە ئەم مانگەدا لە سێدارەدرا "مەحبوبە موفیدی" ڕاپۆرت کراوە کە دەزگاری دادوەری ئێران گوتی ئەو خانمە لە تەمەنی ١٧ ساڵی دا هاوسەری خۆی کوشتوە.

هەروەها عەلی کازمی، بە تاوانی ئەوەی لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە شەڕی کۆڵان دا کەسێکی کوشتوە، لە ٣٠ی مانگی ١ی ئەم ساڵ لە شاری بوشار لە سێدارەدرا.

XS
SM
MD
LG