Accessibility links

هه‌لەو واشنتۆن: هەڵبژاردنه‌کان له‌ ئێران و هه‌ڵوێستی گه‌لی کورد


ئێرانیـیەکان ئەمڕۆ هەینی ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکەیان و ئەندامانی ئەنجومەنی شار و گوندەکانیان. بەپـێی ئامارە فەرمیـیەکان لە کۆی 80 ملیۆن ئێرانی 56 ملیۆنیان مافی دەنگدانیان هەیە و لە سەرانسەری وڵاتەکە زیاتر لە 63 هەزار بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە.

حەسەن ڕوحانی تەمەن 68 ساڵ کە بە میانڕەو ناودێردەکرێت لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی تەمەن 56 ساڵ ئەوەی بە کۆنەپارێزی ناسراوە لە کۆی چوار کاندید دوو کاندیدی سەرەکین بۆ سەرۆکایەتی ئێران بۆ چوار ساڵی داهاتوو. عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران پاش ئەوەی لە تاران دەنگی خۆی دا گوتی دەبێت هەموو ئێرانیـیەکان لەم هەڵبژاردنە دەنگ بدەن. گوتیشی میللەت ئایندەی وڵاتەکە دەسـتنیشان دەکات.

حزبە کوردیـیەکان بە گشتی داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیـیان کردووە، بەڵام بۆچوونی جیاوازیان لەسەر هەڵبژاردنە خۆجیـیەکان هەیە. بەڵام یەک لە حزبەکان پـێـیوایە پـێویستە خەڵک لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوندەکاندا بەشداربن، چونکە ئەو ئەنجومەنانە ڕاستەوخۆ پەیوەندیـیان بە کارە خزمەتگوزاریـیەکانی ناوچەکانەوە هەیە.

لە ساڵی 1981وە هیچ سەرۆکێکی ئێرانی لە خولی دووهەمی سەرۆکایەتیدا شکستی نەهێناوە، واتا بۆ دووەم جار بە سەرۆکی ئێران هەڵبژێردراوەتەوە. شیکارانی سیاسی و ئامارەکانی راپرسیەکانی لە بەردەستدا هەن ئاماژەی ئەوە دەکەن حەسەن روحانی لە پێشەوەی سەرجەم ئەو 4 کاندیدەیە کە کێبڕکی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەکەن.

پرسیاری گرنگ بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی چاودێری ڕه‌وشی ئێران ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا چۆن ده‌بێت و چ لایه‌نێک براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێت؟ و ئایا گه‌لی کورد له‌ ئێران به‌ره‌وپیری داوای بایکوتی شه‌ش حیزبی کوردستانی ئێران ده‌چن یان وه‌ک چه‌ند ده‌وره‌ی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌کان کاندیدای لایه‌نی ڕێفۆرمخواز هه‌ڵده‌بژێرن؟

له‌ به‌رنامه‌ی هه‌لۆ واشنتۆنی ئه‌م حه‌وتووه‌ له‌ مێوانه‌کانمان به‌ڕێزان هێمن سه‌یدی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی بریتانیا و ئه‌حمه‌د عه‌زیزی، چالاکی مه‌دنی و سیاسی دانیشتووی باژێری سه‌قز له ئێران ده‌پرسین که‌ هه‌ڵبژرادنی ئه‌مڕۆ چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه‌ و پێیان وایه ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ کوردستان چۆن ده‌بیت و هه‌روه‌ها چ لایه‌نێک براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستان ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG