Accessibility links

کارناسی زەویناسی ئەمەریکا: هاتنی زەوی لەزرە لە ئێران ئاساییە


سەرپێلی زەهاو، وێنەی بوومەلەرزە چەند مانگ پێش

کارناسان باوەڕیان وایە ئەو زەوی لەرزانە هەموویان پاشماوەی بوومەلەرزەکانی ماوەیەک لە ئەو پێشن.

لە دەمێکدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەی سۆمار لە رۆژئاوای ئێران زیاتر لە ١٥٠ بوومەلەرزەی بووە، کارناسێکی ڕێکخراوی بوومەلەرزەناسی ئەمەریکا روودانی زەوی لەرزەکانی پەیتا پەیتا لە ڕۆژئاوای ئێران بە ڕووداوێکی ئاسایی دەزانێت.

دەزگاکانی ڕاگەیاندن پێشتر لە رۆژی پێنج شەمە هەواڵی حەوت زەوی لەرزەی جیا بە جیایان لە ناوچەکانی نزیک سنووری ئێران و عێڕاق بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئاژانسی ئیرنا، زەوەی لەرزینێکی بە توانایی ٥.٦ لە سەر پلەی ڕێشتێر کاتژمێر ١٠ و ٢٩ خولەک بەیانی پێنج شەمە لە سنوری کرماشان و ئیلام تۆمارکرا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، سێ زەوی لەرزەی تر بە مەوادی ٢٠ خولەک دوای ڕوودانی زەوەی لەرزەی سەرەتایی، ئەو ناوچەیەی لەرزاندەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس، کارناسان باوەڕیان وایە ئەو زەوی لەرزانە هەموویان پاشماوەی بوومەلەرزەکانی ماوەیەک لە ئەو پێشن.

زەوی لەرزەیەک بە توانایی ٧ و ٣ لە سەر پلەی ڕیشتێر چەند مانگ پێش ناوچەکانی سنووری ئێران و عێڕاقی هەژاند.

زیانی زۆری گیانی و سامانی ئەو زەوی لەرزەیە لە بەشی کوردستانی ئێران زیاتر لە بەشی کوردستانی عێراق بوو، بە چەشنێک لە کوردستانی ئێران زیاتر لە ٥٥٠ کەس گیانیان لە دەست دا.

ڕەندی باڵدوین زەوی ناسی ئەمەریکایی بە ئاسۆشێتێدپرێسی دەڵێت دوای ئەو بوومەلەرزە بە هێزە، دەبێت چاوەڕوانی ئەو زەوی لەزرانە هەبێت.

بە گوێرەی وتەکانی ئێران لە سەر هێڵی زەوی لەرزە هەڵکەوتوە و گەلێک جاران زەوی لەرزەی بە هێزی تێدا روویداوە کە زیانی زۆری بەدوادا بووە.

XS
SM
MD
LG